
دیمەنی بەفر بارین لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ژووری ئۆپەراسیۆنی بەڕێوەبردنی قەیران و كارەسات، هۆشداریی دەدات لە هاتنی شەپۆلێكی دیكەی بەفربارین، سەرما و سۆڵە كە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لە هەندێک شوێن پێشبینی دابارینی 30 سانتیمەتر بەفر بارین دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، شەپۆلێكی بەفربارین لە شەوی پێنجشەممە 22ـی یەكەوە، زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و كاریگەریی شەپۆلەكە تاوەكو بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكان، ئاگادارییەكی بڵاوكردووەتەوە و داوا لە هاووڵاتیان دەكات، لە شەوی پێنجشەممەوە تاوەكو بەرەبەیانی ڕۆژی شەممەی داهاتوو، ئاگاداری سەلامەتی خۆیان بن بەو پێیەی شەپۆلێكی دیكەی بەفربارین و سەرماو سۆڵە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرمان بۆ ژێر سفری سەدی دادەبەزن.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی زانیارییەکانی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان، بەهۆی ئەو شەپۆلەوە، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆیی گەرمیان و پارێزگای كەركووك و بەشێكی پارێزگای هەولێر، بارانی پچڕ پچڕی مامناوەند دەبارێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان بڕی دابارینی بەفر لە شار و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەیە:
٠ هەولێر، 2-5 سانتیمەتر
٠ سلێمانی، 10-15 سانتیمەتر
٠ دهۆک، 10-15 سانتیمەتر
٠ کەرکوک، ئەگەری بەفر بارین هەیە
٠ هەڵەبجە، 6-8 سانتیمەتر
٠ گەرمیان، ئەگەری بەفر بارین هەیە
٠ زاخۆ، 10-15 سانتیمەتر
٠ سۆران، 15-25 سانتیمەتر
٠ ڕاپەرین، 20-30 سانتیمەتر
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- ژینگە
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە






