
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
شەپۆلێکی بەفربارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ئاڤا میدیا دوایین زانیاری لەبارەی پشوو فەرمییەکان بڵاودەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، لە شەوی پێنجشەممە 22ـی ئەم مانگەوە، شەپۆلێكی بەفربارین زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و کاریگەرییەکانی تاوەکو بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.
لێدوانە فەرمییەکان: ئاڤا لەبارەی پشوو قسەی لەگەڵ پارێزگار و ئیدارە سەربەخۆکان کردووە:
٠ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر: سبەی دەوام ئاساییە و پشوو نییە.
٠ عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک: لە گفتوگۆداین ئەگەر پێویست بکات دەیکەین بە پشوو، بەڵام تا ئێستا بەپێیوستمان نەزانیوە.
٠ مامۆستا نەژاد عبدوڵڵا، بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی: پاش ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێز پارێزگاری سلێمانی سبەی پێنجشەممە، لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن، دەوام لە کاتژمێر نۆ دەستپێدەکات.
٠ نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی: دەسەڵات دراوەتە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا و ناحیەکان و ناوشار کە ڕۆژهەلات و ڕۆژئاوایە، ئەگەر پێویست بکات دەتوانن پشوو ڕابگەیێنن، بۆیە تا ئێستا پشوو ڕانەگەیێنراوە. تەنیا لە قەزای پێنجوێن، هەردوو ناحیەی ناڵپارێز و گەرمک پشووە.
٠ نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە: لە سەنتەری هەڵەبجە دەوامی فەرمییە، بەڵام لەنێو ناحیەی بیارە و گوندی دەگاشێخان، گوندی بەڵخە، شارەدێی تەوێڵە، پشووی فەرمییە.
٠ ئیدارەی سۆران، لە قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگەکان دەوامی فەرمییە، لە هەموو قەزا و ناحییەکان، سەنتەری سۆران، چۆمان، ڕواندز، مێرگەسۆر، سیدەکان و خەلیفان.
٠ هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین: سبەی دەوامی فەرمییە.
٠ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی زاخۆ: ئیدارەی زاخۆ، سبەی دەوامی فەرمییە.
٠ ئیدارەی گەرمیان، سبەی دەوامی فەرمییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- ژینگە
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە






