
کەسێک کە وا دەردەکەوێت دڵی تەنگە و دەگیرێت؛ وێنە _ ئەی پی
ئاڤا نیوز
مرۆڤ تاکە گیانلەبەرە بەهۆی سۆزەوە فرمێسک دەڕێژێت؛ لە کاتی دڵتەنگی، تووڕەیی، یان تەنانەت لەوپەڕی دڵخۆشیدا. هەرچەندە ئەمە دیاردەیەکی ڕۆژانەیە، بەڵام زانست هێشتا بە تەواوی لە نهێنییەکانی تێنەگەیشتووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە بنەڕەتدا سێ جۆر فرمێسک هەن. وەک دکتۆر ماری بانیێر-هێلاوێت، توێژەر لە پەیمانگای بایۆلۆجیی مرۆڤ لە سویسرا، ڕوونی دەکاتەوە، یەکەمیان "فرمێسکی بنەڕەتییە" کە چاو بە شێداری دەهێڵێتەوە.
-دووەمیان "فرمێسکی کاردانەوەیە" دەردەدرێت بۆ پاککردنەوەی چاو لە تەپوتۆز یان هەر تەنێکی نامۆ.
-جۆری سێیەم "فرمێسکی سۆزدارییە" و ئاڵۆزترین جۆریانە. پرۆفیسۆر ئاد ڤینگەرهوتس، پسپۆڕی دەروونناسیی کلینیکی لە زانکۆی تیلبۆرگ لە هۆڵەندا، پێی وایە گریان زیاتر نیشانەی گوشارێکی سۆزدارییە، نەک تەنها هەستێکی دیاریکراو.
هۆکارە زانراوەکان: هۆکارەکانی گریان لەگەڵ تەمەندا دەگۆڕێن؛ منداڵان زیاتر بەهۆی ئازاری جەستەوە دەگرین، بەڵام گەورەکان زیاتر بەهۆی هاوسۆزی و هەستکردن بە ئازاری کەسانی دیکە دەگرین.
زانیاریی زیاتر: یەکێک لە پرسیارە سەرەکییەکان ئەوەیە: ئایا گریان وا دەکات هەست بکەین باشین؟
-لۆرین بایلزما، دەروونناسی کلینیکی لە زانکۆی پیتسبێرگ، بە لێکۆڵینەوە لە لێدانی دڵ بۆی دەرکەوتووە ڕاستەوخۆ پێش گریان، سیستەمی دەماریی "شەڕ بکە یان ڕابکە" دەگاتە لووتکە. بەڵام لەگەڵ فرمێسک لە چاو هاتن، ئەو بەشەی سیستەمی دەماری چالاک دەبێت کە یارمەتیی ئارامبوونەوەمان دەدات.
- لەگەڵ ئەوەشدا هەستکردن بە باش بوون، پەیوەندی بە هەڵوێستی دەوروبەرەوە هەیە. ئەگەر بەدەممانەوە، هەست دەکەین باشین، بەڵام ئەگەر گاڵتەمان پێ بکەن، هەست دەکەین خراپین.
بۆچی گرنگە: یەکێک لە گرنگترین ئەرکەکانی گریان، ناردنی پەیامێکی کۆمەڵایەتییە. فرمێسکەکان ئاماژەن بۆ ئەوەی پێویستمان بە یارمەتییە. توێژینەوەیەک دەریخستووە کاتێک پیاوان بۆنی فرمێسکی سۆزداریی ژنانیان کردووە، نەرم بوونەتەوە.
-هۆکاری ئەوەی هەندێک کەس زیاتر لەوانی تر دەگرین، دەگەڕێتەوە بۆ چەند شتێک، لەوانە کەسایەتی. بۆ نموونە، ئەو کەسانەی ئاستی هاوسۆزییان بەرزە، زیاتر دەگرین چونکە ئازاری کەسانی دیکە کاریان تێ دەکات.
-لە ئەنجامدا وا دەردەکەوێت کە گریان پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە دروستکردنی پەیوەندیی کۆمەڵایەتییەوە هەیە. وەک پرۆفیسۆر ڤینگەر هوتس دەڵێت: گریان وەک خاڵی سەرسوڕهێنەر کار دەکات، بۆ ئەوەی تێبگەیت بابەتێک چەندە گرنگە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات





