
ئەنجامدانی نەشتەرگەریی، وێنە سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
تیمێکی پزیشکی لێهاتوو لە شاری هەولێر نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوویان بۆ نەخۆشێکی خەڵکی کەرکووک ئەنجامدا کە تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی زمان هاتبوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی پسپۆڕانی بواری نەخۆشی شێرپەنجە، ئەنجامدانی نەشتەرگەریی شێرپەنجە، یەکێکە لە قورسترین نەشتەرگەرییەکان، بەڵام پزیشکێک لە شاری هەولێر، نەشتەرگەریی بۆ ژنێکی بەتەمەن بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا.
لێدوانی فەرمی: د. سەعید توتمەیی، پسپۆڕی ڕوو و شەویلاگ بە ئاڤای ڕاگەیاند: نەشتەرگەریمان بۆ ژنێکی تەمەن 70 ساڵ ئەنجامدا، کە لە قۆناغی دووەمی توشبوون بە شێرپەنجەی زمان بوو، نەشتەرگەرییەکەش شەش کاتژمێری خایاند.
هاوکات د.سەعید توتمەیی وتیشی: "نەخۆشەکە خەڵکی کەرکووک بوو، بەڵام لێم نەپرسی ئاخۆ جگەرەکێشە یان نا."
زانیاریی زیاتر: مەترسییەکانی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی زمان ئەمانەن:
٠ خواردنی ناتەندروست و ماوە بەسەرچوو.
٠ جگەرەکێشان.
٠ خواردنەوەی زۆری ماددە گازی و کهولییەکان.
٠ پیسبوونی ژینگە.
٠ هەندێکجار بۆماوەییە و دەگوازرێتەوە.
نیشانەکانی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی زمان بریتین لە:
٠ ئەگەر برین لەنێو دەمدا دروست بوو و چارەسەری بۆ وەرگیرا، بەڵام دوای 20 ڕۆژ برینەکە چاکنەبووەوە، ئەوا پێویستە کەسەکە سەردانی پزیشکی ڕوو و شەویلاگ بکات و پشکنینی بۆ بکرێت،
٠ ئەگەر خوێن لە دەم هات، بەمەرجێک ئیلتیهابی پووک نەبێت.
ئەمەش بزانە: لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو، ئەمە دووەم گەورەترین نەشتەرگەرییە لە شاری هەولێر ئەنجام دەدرێت، پێشتر کەسێکی دیکە نەشتەرگەرییەکی گەورەی ڕوو و شەویلاگی بە سەرکەوتوویی بۆ ئەنجام درابوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات






