لە کانی قرژاڵەی هەولێر ژنێک بەهۆی لێدانی دەرزییەوە گیان لە دەست دەدات

شەیری بکە لە:
لە کانی قرژاڵەی هەولێر ژنێک بەهۆی لێدانی دەرزییەوە گیان لە دەست دەدات

پەیامنێری ئاڤا چاوپێکەوتن لەگەڵ کوڕی ژنە کۆچکردووەکە دەکات.

ئاڤا نیوز

 

ژنێک لە کانی قرژاڵەی هەولێر، گیانی لەدەستدا، کەسووکارەکەی دەڵێن، پەرستارێک بە غەڵەت دەرزییەکی لێداوە، وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت، بەدواداچوون دەکەین، ئەگەر پەرستارەکە کەمتەرخەم بێت، سزا دەدرێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: بەپێی بەدواداچوونی نەجات هەرکی پەیامنێری ئاڤا، کەوسەر محەممەد، تەمەن 61 ساڵ، بەهۆی وەرگرتنی چارەسەرییەک لەڕێگەی دەرزیی، گیانی لەدەستداوە و کەسوکارەکەی دەڵێن پەرستارەکە هەشت دەرزی بۆ نووسیوە، کە نەدەبوو بە کانۆلا لێی بدات.

 

لێدوانی شایەتحاڵ: بەهادر قادر، کوڕە گەورەی کۆچکردوو کەوسەرە، بە پەیامنێری ئاڤا دەڵێت: دایکم ئەم پەتا وەرزییەی گرتبوو، وتی بمبە هەتا ئەو دەرمانخانەیە با دەرزییەکم لێبدەن، دکتۆرەکە وتوویەتی، هیچ نییە، ساردی و گەرمییە، هەشت دەرزی بۆ نووسیوە و کانۆلای بۆ داناوە، وتوویەتی، بڕۆرەوە ماڵەوە پاش نان خواردن دەرزییەک لێبدە.

 

بەهادر ئاماژە بەوە دەکات: پاش نان خواردن دەرزییەکی بۆ بەکارهێنراوە و ڕاستەوخۆ تەندرووستی تێکچووە، کاتێکیش تەلەفۆنیان بۆ پەرستارەکە کردووە، وتوویەتی بیهێننەوە بۆ لای خۆم و لەوێ سێ دەرزی دیکەی لێداوە و دەستبەجێ لەوێدا بێهۆش دەبێت و پەرستارەکە پێی وتوون هیچ نییە بیبەن بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن و لەوێ دکتۆرەکان وتوویانە، ئەم نەخۆشە تەواو بووە، گیانی تێدا نەماوە.

 

شێوازی چارەسەرەکە: کوڕەکەی کەوسەر دەڵێت، لە نەخۆشخانە پێیان وتین، ئەم دەرزییەی لێتان داوە، دەبێت بکرێتە ناو ئاوی مغەزی، نەک بە کانۆلا لێی بدرێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: پەرستارەکە بە ئاڤای ڕاگەیاندووە، چەند جارێکی دیکە هەمان دەرزی داوە بە خاتوو کەوسەر، هیچ کێشەی نەبووە، ئەمجارەش هات هەر ئەوەم پێدا کە بۆ هەوکردن و پەتای وەرزیی دەدرێت بە نەخۆش و کێشەی نەبووە.

 

پەرستارەکە دەڵێت: کەسووکاری ژنەکە سکاڵای یاساییان تۆمار کردووە، منیش ئامادەم بچمە بەردەم دادگا.

 

لێدوانی فەرمی: دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندرووستی دەڵێت، با کەسووکاری ئافرەتەکە سەردانمان بکەن، لێکۆڵینەوە دەکەین، ئەگەر پەرستارەکە کەمتەرخەم بێت سزای دەدەین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ