وەزارەتی تەندروستی بڕیارێکی نوێ لە بەرژەوەندی دەرچووانی دانەمەزراو جێبەجێ دەکات
- تەندروستی
- 21 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێ لە بەرژەوەندی دەرچووانی دانەمەزراو جێبەجێ دەکات و دەبێت لانیکەم 60٪ـی ستافی سەرجەم نەخۆشخانەکانی کەرتی تایبەت دەرچووانی دانەمەزراو بێت.
بۆچی گرنگە: ئەم بڕیارە هەوڵێکی ڕاستەوخۆی حکومەتە بۆ کەمکردنەوەی بێکاری لەنێو دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان و گواستنەوەی بەشێک لە ئەرکی دامەزراندن لە کەرتی گشتییەوە بۆ کەرتی تایبەت.
لێدوانی فەرمی: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤای گوت: لەپێناو دۆزینەوەی هەلیکار بۆ دەرچووانی دانەمەزراو بە تایبەت دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان، ئەمساڵ ئەو بڕیارە جێبەجێ دەکەین کە دەبێت ڕێژەی دەرچووانی دانەمەزراو لە ستافی نەخۆشخانەکانی کەرتی تایبەت لە 60٪ کەمتر نەبێت.
- وەزیری تەندروستی دووپاتی کردەوە، لە نوێکردنەوەی مۆڵەتی نەخۆشخانەکانی کەرتی تایبەت، جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە دەکەین بە مەرج و دەبێت سەرجەم ئەو نەخۆشخانانە پابەندی ئەو بڕیارە بن.
- هەرچەندە حکومەتی عێراق لە یاسای بودجە پلەی دامەزراندنی بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان نەکردووە، بەڵام بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ساڵانە دامەزراندنی سنووردارمان بۆ کەرتی تەندروستی کردووە.
باکگراوند: ڕۆژی 18-06-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، فەرمانێکی پەسەندکرد بۆ دامەزراندنی 775 دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی زانکۆکانی کوردستان بۆ ساڵی 2023-2024 لە زانکۆکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، زاخۆ، کۆیە، گەرمیان و زانکۆی کوردستان بوون، ئەوەش لە سەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی و مووچەیان لەسەر داهاتی ناوخۆ بۆ دابین کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات






