
نەشتەرگەری گورچیلە - وێنە: فرانس پرێس
ئاڤا میدیا
بەهۆی پیسبوونی سەرچاوەکانی ئاو و داڕمانی ژێرخانی تەندروستی، نەخۆشی پەککەوتنی گورچیلە لە بەشێکی ناوچەکانی دەورووبەری بەغدای پایتەخت بەچڕی بڵاوبووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا ڕایگەیاند، تەنیا لە ناوچەی "مەعامل" زیاتر لە 50 حاڵەتی پەککەوتنی گورچیلە تۆمارکراون، ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم ژمارەیە تەنیا سەرەتایین و بەهۆی لاوازیی سیستمی چاودێریی تەندروستییەوە، پێشبینی دەکرێت سەدان حاڵەتی دیکە هەبن و چارەسەری پێویستیان وەرنەگرتبێت.
هۆکارەکان: پسپۆڕانی تەندروستی هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە بۆ کەڵەکەبوونی ژەهر و کانزا تواوە قورسەکان لە جەستەی هاووڵاتییاندا دەگەڕێننەوە، چونکە بەگوێرەی پشکنینەکان، ئاوی ماڵان ڕێژەیەکی ئێجگار بەرزی خوێ و کانزا قورسەکانی تێدایە، ئەمەش بەهۆی تێکەڵبوونی ئاوی خواردنەوە لەگەڵ ئاوی ئاوەڕۆدا.
هۆشداریی: چالاکوانانی ژینگە و تەندروستی هۆشداری دەدەن لەوەی، ناوچەی مەعامل تەنیا زەنگێکی مەترسییە بۆ ناوچەکانی دیکەی دەوروبەری بەغدا. شارەزایان داوا دەکەن باری نائاسایی خزمەتگوزاری ڕابگەیێنرێت بۆ نوێکردنەوەی وێستگەکانی ئاو، پێش ئەوەی قەیرانەکە لە کۆنترۆڵی نەخۆشخانەکانی وڵات دەربچێت.
باکگراوند: پیسبوونی ئاوی خواردنەوە ساڵانێکی زۆرە یەخەی شارەکانی عێراقی گرتووە، سەرەڕای هەبوونی چەندین پرۆژەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان، بەڵام نەتوانراوە دانیشتووانی ناوچە پیشەسازییەکان لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە بپارێزێت. ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا داوای ڕێگا چارەیەکی بەپەلە دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت





