لە بەغدا 53 کەس بەهۆی خواردنەوەی ئاوی پیس تووشی پەککەوتنی گورچیلە دەبن
- تەندروستی
- 15 کانوونی دووەم
شەیری بکە لە:

دیمەنی نەشتەرگەریی بۆ نەخۆشێک، وێنە؛ میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
ژمارەیەکی زۆری دانیشتووانی ناوچە پیشەسازییەکان لە بەغدا، بە هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوە، تووشی نەخۆشییەکانی گورچیلە بوونەتەوە، ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە هۆکارەکانی ئاشکرا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: پیسبوونی ئاوی خواردنەوە ساڵانێکی زۆرە یەخەی شارەکانی عێراقی گرتووە، سەرەڕای هەبوونی چەندین پرۆژەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان، بەڵام نەتوانراوە دانیشتووانی ناوچە پیشەسازییەکان لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە بپارێزێت. ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا داوای ڕێگا چارەیەکی بەپەلە دەکات.
لێدوانی فەرمی: عەلی خەلیل ئەلعامری، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا، ڕایگەیاند، لە بەدواداچوونەکاندا، ئەنجوومەنی پارێزگا بۆی دەرکەوتووە کە تووشبوون بە حاڵەتی پەککەوتنی گورچیلە لە نێو دانیشتووانی ناوچە پیشەسازییەکان لە کەرتی ڕەسافەی بەغدا، بە ڕێژەیەکی زۆر زیادی کردووە؛ ئەنجوومەنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، 53 کەیس تۆمارکراوە و تاوەکو ئێستا نەتوانراوە چارەسەری گونجاویان بۆ بکرێت.
عەلی خەلیل ئەلعامری، دەڵێت: "لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە چەند کارگەیەکی کەرتی تایبەت، بەبێ ڕەچاوکردنی ڕێنماییە ژینگەییەکان و دوور لە چاودێری حکومەت، بوونەتە هۆی پیسبوونی ئاوی ماڵان لەو ناوچانەدا."
٠ بەهۆی هەژارییەوە، خەڵک لەبری پزیشک پەنا دەبەنە بەر دەرمانی بێ ڕەچەتە و نۆڕینگە بێ مۆڵەتەکان، ئەمەش مەترسیی سەر ژیانیانی زیاتر کردووە.
زانیاریی زیاتر: ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا، داوای بڕیارێکی بەپەلە دەکات بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و ڕێگریکردن لەو سەرچاوانەی ئاوی شارەکە پیس دەکەن، تاوەکو ڕێگری لە کارەساتی مرۆیی گەورەتر بگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






