ئاڤا نیوز
بەپێی پێشبینییەکان، ئەمشەو شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستانی دەگرێتەوە، پێشبینی دەکرێت سەنتەری شارەکان بگرێتەوە و پلەکانی گەرمای بۆ ژێر سفری پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا ڕایگەیاند: سبەی هەینی شەپۆلێکی دیکەی بەفر بارین سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بە ڕێژەی جیاواز، پیشبینی دەکرێت سەنتەری شارەکانی سلێمانی، هەولێر، کەرکووک، ڕانیە، پشدەر، شارباژێڕ، پێنجوێن و هەڵەبجە و دەوروبەری بگرێتەوە.
شێخ دارا، هۆشداری دەداتە شۆفێران پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن، چونکە شەختە و بەند و تەمومژ لە ڕێگا سەرەکییەکانی نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان دروست دەبێت. وتیشی تا کۆتایی ئەم مانگەش دوو شەپۆلی باران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەربەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاوی کردەوە ، ئەمشەو کاریگەریی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات، لە زۆرینەی ناوچەکان بەفر دەبارێت.
هەر بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی كوردستان، لە ڕۆژی هەینیدا بەفر لە سەنتەری پارێزگاکان دەبارێت بەڕێژەی جیاجیا، کاریگەریی ئەم شەپۆڵە تا کاتەکانی درەنگی شەوی هەینی و کاتەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت و لە ڕۆژی شەممە کاریگەری ئەم شەپۆڵە کۆتایی دێت.
زانیاریی زیاتر: کەشناسی هەرێمی كوردستان نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراوی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی بەم شێوەیە دیار یکردووە:
هەولێر، 1- پلە
سلێمانی، 3- پلە
هەڵەبجە، 3- پلە
دهۆک، 1- پلە
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، 1- پلە
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، 6- پلە
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، 1- پلە
حاجی ئۆمەران، 11- پلە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 10 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- ژینگە
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات






