سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت

لیستی مووچە و دراوی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەستی کرد بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، تاوەکو سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئامادە دەبێت و ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی کۆتایی هاتنی ساڵی دارایی و ژمێرەی کۆتایی ساڵ، هەنگاوەکانی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک دواکەوت، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان یەکە ژمێریارییەکانی ئاگادارکردووەتەوە بە زووترین کات لیستی مووچەی فەرمانگەکان لە سیستەمی پەیڕۆل تۆمار بکەن.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "ئەمڕۆ سیستمی پەیڕۆل کاراکراوە و لیستی مووچەی مانگی یەک تۆمار دەکرێت، بەڵام ڕەنگە ئەمڕۆ تەواو نەبێت و بکەوێتە هەفتەی داهاتوو، هەر کات وەزارەتی دارایی عێراق داوای کرد، لەڕێگەی تیمێکەوە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت."

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی تەواوبوونی ساڵی دارایی و کردنەوەی هەژماری ساڵی نوێ، هێشتا وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی خۆی نەکردووە و پرۆسەکە دوادەکەوێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ