وەزارەتی بەرگریی عێراق بۆ ئاڤا: بە هەماهەنگی پێشمەرگە سنووری سووریا پارێزراوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی سنووری نێوان عێراق و سووریا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، بەهاوکاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان و لەڕێگەی دانانی سێ هێڵی بەرگرییەوە، هاووڵاتیانی عێراق دڵنیا دەکەنەوە کە ئاسایشی سنووری عێراق و سووریا بە تەواوی پارێزراوە و ڕێگە نادەن تیرۆر بگەڕێتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای ئاڵۆزییەکانی سووریا و مەترسی گەڕانەوەی چەکدارانی داعش بۆ عێراق، سوپای عێراق بە هەماهەنگی هێزەکانی پێشمەرگە ئامادەباشی تەواوی کردووە بۆ پاراستنی سنوورەکان لەگەڵ سووریا.
لێدوانی فەرمی: لیوا تەحسین خەفاجی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاڤای ڕاگەیاند، "ئاسایشی سنوورەکانمان ئێستا زۆر لە جاران باشترە، پەیوەندیشمان لەگەڵ هێزی پێشمەرگە زۆر لە جاران باشترە، بەدرێژایی 610 کیلۆمەتر ئاسایشی سنوورمان لەگەڵ سووریا پارێزراوە، بەدرێژایی 24 کاتژمێرێش فڕۆکەی چاودێری لەسەر سنوور هەیە".
زانیاریی زیاتر: لەبارەی چۆنییەتی پاراستنی ئاسایشی سنووری سووریا، خەفاجی وتی، "سێ هێڵی بەرگریمان هەیە، هێڵی یەکەم بریتین لە پاسەوانی سنوور و دیواری کۆنکرێتی و کامێرا و درۆنی چاودێریی، هێڵی دووەمیش سوپایە کە شارەکانی نزیک سنوور دەپارێزێت، هێڵی حەشدی شەعبی و عەشایەریشمان هەیە، لە هەرێمی کوردستانیش لەگەڵ پێشمەرگە هەماهەنگییەکی زۆرباشمان هەیە و ئەوانیش بە ئاستێکی بەرز کاردەکەن و دوو لیوای هاوبەشمان بۆ ناوچەی بۆشایی ئەمنیی هەیە".
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری عێراق دڵنیایی دایە هاووڵاتیانی عێراق کە سنوورەکان ئارامن، لەم بارەیەوە ئەوەی خستەڕوو، "ئاماری وردمان لەسەر تاوانبارەکان هەیە و بەهاوکاری هاووڵاتیان بەدوایانەوەین، ئامانجمان ئەوەیە تیرۆر بۆ وڵاتەکەمان نەگەڕێتەوە، لەم بوارەشدا دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی ئەلیکترۆنیی ڕۆڵێکی کارا بۆ دۆزینەوە و بەسزاگەیاندنی تیرۆستان دەگێڕن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






