بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دیمەشق بە ئەنجامدانی "جەنگی قڕکردن" دژی کورد لە کۆبانی تۆمەتبار دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی هێزە ئەمنییەکانی سووریا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایدەگەیێنێت، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتی لە دیمەشق بە شێوەیەکی سیستماتیک ئاگربەست پێشێل دەکەن و جەنگی "قڕکردنیان" دژی کورد لە کۆبانی و جەزیرە دەستپێکردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت: سەرەڕای پابەندیی تەواوی ئەوان بە ڕاگرتنی شەڕ بۆ پاراستنی خوێنی هاووڵاتییان، بەڵام لایەنی بەرامبەر بۆردوومانی ناوچە نیشتەجێبووەکان دەکات و شاری کۆبانی لە ئاو، کارەبا و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بێبەش کردووە.
ئیدارەی خۆسەر، دەشڵێت: "بەئامانجگرتنی کۆبانی کە هێمای تێشکاندنی داعشە، تاوانێکی جەنگی تەواوە و بڕینی تۆڕی ئینتەرنێت لەو شارە هەوڵێکە بۆ دابڕینی لە جیهان و داپۆشینی پێشێلکارییەکان."
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی خۆسەر، داوای لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات دەستبەجێ دەستوەردان بکەن بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان، هاوکات بانگەوازێکی ئاراستەی کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان و تاراوگە کرد تاوەکو بۆ پاراستنی دەستکەوتە نەتەوەییەکان یەکدەنگ بن.
ئیدارەی خۆسەر، هێرشبەران بە بەرپرسیاری هەر کارەساتێکی مرۆیی دەزانێت و دووپاتی دەكاتەوە کە ئیرادەی گەل لە بەرامبەر ئەم هەوڵە مەترسیدارانەی بۆ شکاندنی خۆڕاگریی نەتەوەیی ئەنجام دەدرێن، سەرکەوتوو دەبێت.
٠ پاشەکشە لە مافە ڕەواکانیان ناکەن، چونکە ئەمڕۆ ڕۆژی یەکڕیزیی نیشتمانییە لە دژی سیاسەتی قڕکردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





