كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی بارهەڵگرەکانی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی
ئاڤا نیوز
یەکەم کاروانی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گەیشتە ڕۆژئاوای کوردستان، سەرجەم پێداویستی و هاوکارییە مرۆییەکان بەسەر ئەو خێزانانە دابەش دەکرێت، کە ئاوارەی قامیشلۆ بوون.
وێنە گەورەکە: بەهۆی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سوپای عەرەبی سووریا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، سەدان خێزان ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و ئاوارەی قامیشلۆ و دەورووبەری بوون، ئێستا لە مزگەوت، قوتابخانە و شوێنە گشتییەکان دەمێننەوە و لە ڕەوشێکی مرۆیی خراپدان.
لێدوانی فەرمی: ڕەواج حاجی، ئەندامی دەستەی کارگێڕی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ئاڤای گوت، "هاوکاری مرۆیی بەسەر خێزانە ئاوارەکان دابەش دەکرێت، سەرجەم پێداویستییەکان لەخۆ دەگرێت لە پێداویستی منداڵانەوە تاوەکو نەوت و سۆپا، ڕۆژانەش خۆراکی گەرمیان بۆ ئامادە دەکرێت."
زانیاریی زیاتر: دەزگای خێرخوازی بارزانی، ڕۆژانە دەیان کاروانی هاوکاری دەگەیێنێت بە دێرک، عامودا، حەسەکە و هەموو ئەو شوێنانەی ئاوارەی ڕۆژئاوای تێدان، سبەی هەینی کاروانێکی دیکەی هاوکاری دەگاتە ڕۆژئاوای کوردستان، کە سێ هەزار خێوەت لەخۆدەگرێت بۆ ئەو خانەوادانەیە کە هیچ شوێنێکیان نییە تێیدا بمێننەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 49 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






