کوبا لە بەردەم گەردەلوولی گۆڕانکاریدا؛ ئایا ترەمپ کۆتایی بە مێژوویەکی 70 ساڵە دەهێنێت؟
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

خۆپیشاندان دژ بە ئەمریکا لە کوبا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ پەردەی لەسەر ستراتیژییەکی نوێی ئیدارەی ترەمپ لادا، کە تێیدا کوبا کراوەتە ئامانجی سەرەکی بۆ گۆڕینی ڕژێم تا کۆتایی ئەمساڵ. واشنتن پێیوایە ئەو سەرکەوتنەی لە ڤەنزوێلا بەدەستی هێنا، کلیلێکە بۆ کردنەوەی دەرگا داخراوەکانی هاڤانا، بەتایبەت کە ئێستا کوبا لە ڕووی ئابوورییەوە لە هەموو کاتێک زیاتر لە قەیرانە.
چیرۆکی سەرەکی: خاڵی هەرە هەستیار لەم پلانەدا، دەستگرتنە بەسەر شادەمارە ئابوورییەکانی ئەو دوورگەیەدا. دوای ئەوەی هاوکارییە نەوتییەکانی ڤەنزوێلا بۆ کوبا بڕدرا، ئێستا هاڤانا لە ناو تاریکیی بێ کارەبایی و کەمیی سووتەمەنیدا دەژی. ئیدارەی ترەمپ دەیەوێت ئەم فشارە ئابوورییە بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی درز بخاتە ناو دیواری دەسەڵاتی کۆمۆنیستەکان و چاوی بڕیوەتە ناوخۆی ڕژێمەکە، بەو هیوایەی کەسانێک بدۆزێتەوە ئامادەبن بۆ ڕێککەوتن و گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی.
پەیامی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پەیامێکی ڕاشکاو و توندی ئاڕاستەی سەرکردایەتیی کوبا کردووە و هۆشداریی پێدوان کە پێش ئەوەی کات بڕوات، بگەنە ڕێککەوتن. "ئەمریکا چیتر ڕێگە نادات هیچ جۆرە پاڵپشتییەکی دارایی یان نەوتی بگاتە دەستیان."
زانیاریی زیاتر: ڕۆژنامەکە دەڵێت: "هەرچەندە ئەم ئەرکە لە کوبا قورسترە وەک لە ڤەنزوێلا، چونکە لەوێ نە ئۆپۆزسیۆنێکی فەرمی هەیە و نە هەڵبژاردن کراوە، بەڵام بەرپرسانی واشنتۆن وا سەیری دەستگیرکردنی مادورۆ دەکەن کە وەک پەیامێکی کردەیی بێت بۆ هەموو سەرۆکە نەیارەکانی ئەمریکا."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا، تەنانەت گەمارۆی خستووەتە سەر ناردنی تیمە پزیشکییەکانی کوبا بۆ دەرەوە، کە سەرچاوەیەکی گرنگی داهاتی ئەو وڵاتە بوو، مەبەست لێی گرتنەوەئ تەواوی سەرچاوە دراوییەکانی هاڤانایە.
کوبا بۆ ڕووسیا و چین تەنیا وڵاتێکی هاوپەیمان نییە، بەڵکوو وەک چاو وگوێیان وایە لە پشت سەری ئەمریکاوە. بۆیە ئەگەر ترەمپ بیەوێت ڕژێمی هاڤانا بگۆڕێت، دەبێت چاوەڕێی کاردانەوەی توندی مۆسکۆ و پەکین بکات، چونکە کەوتنی کوبا بۆ ئەوان بە واتای لەدەستدانی گەورەترین بنکەی ستراتیژی دێت لە نیوەگۆی ڕۆژئاوای زەویدا.
هەڵوێستی ڕووسیا: ڤلادیمێر پوتین نایەوێت ڕێگە بدات ترەمپ هەمان ئەو "سەرکەوتنە خێرایە" دووبارە بکاتەوە کە لە ڤەنزوێلا بەدەستی هێنا. چاوەڕوان دەکرێت ڕووسیا لە ڕێگەی ناردنی کەشتیی جەنگی و ژێردەریایی بۆ دەریای کارایبی، وەک هێزێک دەربکەوێت تا بە ئەمریکا بڵێت، "کوبا هێڵی سوورە."
مۆسکۆ دەزانێت کەوتنی کوبا واتە نەمانی نەیارەکانی ئەمریکا لە نزیک سنوورەکانی، ئەمەش هاوسەنگیی هێز تێکدەدات.
هەڵوێستی چین: ئاشکرایە کە جەنگی سارد بە زمانی ئابووری بۆ چین، کوبا ناوەندێکی گرنگی بازرگانی و هەواڵگرییە. پەکین لە ساڵانی ڕابردوودا پارەی زۆری لە کوبا خەرج کردووە. ئەگەر ئەمریکا گەمارۆی نەوت و دارایی توندتر بکات، ڕەنگە چین هەوڵ بدات لە ڕێگەی "هێڵی فریاگوزاریی ئابوورییەوە" ڕژێمەکە لە کەوتن ڕزگار بکات.
ئێستا پرسیاری جددی ئەوەیە؛ ئایا کوبا بەرگەی ئەم گەمارۆ توندە دەگرێت کە ڕەنگە لە چەند هەفتەیەکدا ئابوورییەکەی پەکبخات، یان ناچار دەبێت دوای حەوت دەیە، ملی بۆ داواکارییەکانی کۆشکی سپی کەچ بکات؟
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 10 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





