ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی ئاسایشی ئێران ڕایگەیاند، لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی شەوانی 8 و 9ی ئەم مانگەدا 3 هەزار و 117 کەس کوژراون، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش باس لە کوژرانی ژمارەیەکی زۆر زیاتر دەکەن.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان شارەکانی ئێرانی گرتووەتەوە، هاووڵاتیان بەهۆی گرانی و بێکاریی ڕژانە سەر شەقامەکانی ئێران و بەم هۆیەوە ژمارەیەکی زۆری خۆپیشاندەر لە کاتی گرژی و ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەست دا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی ئاسایشی ئێران ڕایگەیاند، لە ناڕەزایەتییەکانی شەوانی 8 و 9ی ئەم مانگەدا 3 هەزار و 117 کەس کوژراون. لە کۆی کوژراوەکان، 2 هەزار و 427 کەسیان وەک "خەڵکی بێتاوان و پارێزەرانی ئاسایش" پۆلێن کراون. بەگوتەی ئەنجوومەنئ ئاسایشی ئێران، ئەو کەسانە بە دەستی "تیرۆریستان" کوژراون.
ئەنجوومەنی ئاسایشی ئێران دەڵێت: "خۆپیشاندانەکانی ئەو دوو ڕۆژە، تێکدانی بارودۆخی ئەمنی شارەکانی ئێران بووە."
٠ خۆپیشاندەران دژی شوێنە گشتییەکان و موڵکی خەڵک توندوتیژیی ڕەها و هێرشی چەکداریی ڕێکخراویان بەکارهێناوە.
لەلایەکی دیکەوە: عەلی ئەکبەر پوورجەمشیدیان، سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران، لە لێدوانێکدا بۆ تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران ڕایگەیاند: "دوژمنان پیلانی نیمچە کودەتایان داڕشتبوو و بەرنامەیان هەبوو کار لەسەر ڕووخانی ڕژێم بکەن."
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ژمارەی قوربانیان زۆر لەوە زیاترە کە حکومەت بڵاویکردووەتەوە. ئاژانسی هرانا دەڵێت: "تاوەکو ئێستا کوژرانی 4 هەزار و 251 خۆپیشاندەر پشتڕاست کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە گیان لەدەستدانی 9 هەزار و 49 کەسی دیکە دەکرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 31 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





