ئیلهام ئەحمەد: دیمەشق لە پێشێلکردنی ئاگربەست و گەمارۆدانی شارەکانمان بەردەوامە
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش

دیمەنی هێزەکانی سوپای عەرەبی سووریا لە ڕۆژئاوای کوردستان. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەر دەڵێت، لە کۆبانێ ئاو و کارەبا و ئینتەرنێت بڕدراوە، ئەوەش دەچێتە چوارچێوەی تاوانی جەنگ و دەبێت دیمەشق ئاگربەستەکە جێبەجێ بکات و هێرش و گەمارۆدانی شارە کوردییەکان ڕابگرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای نزیکەی دوو هەفتە هێرش و بۆردوومانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ئاگربەستێکی چوار ڕۆژە ڕاگەیێنرا و بڕیاری وەستانی شەر درا، بەڵام ڕۆژێک دوای ئاگربەستەکە، سوپای عەرەبی سووریا بەردەوامە لە هێرشەکانی و ئاگربەستەکەی پێشێل کردووە.
لێدوانی فەرمی: ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەر ڕایگەیاند، هەرچەندە ئاگربەست ڕاگەیێنراوە، بەڵام گەمارۆدانی کۆبانێ و پێکدادان بەردەوامە، ئاو، کارەبا و ئنتەرنێت لەسەر شارەکە بڕدراوە، ئەوەش ڕێکارێکە دەچێتە چوارچێوەی تاوانی جەنگ، بۆیە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کۆتایی بە گەمارۆدان و سزادانی خەڵکی مەدەنی بە بڕینی سەرچاوەی ژیانیان بهێنن.
لەلایەکی دیکەوە: ئاراس حەسۆ، مامۆستا لە زانکۆی کۆبانێ بە ئاڤای وت، بەهۆی گەمارۆدانی کۆبانێ تا دێت ڕەوشی کۆبانێ خراپتر دەبێت و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک ئاو، کارەبا، سووتەمەنی و خواردن بەرەو کەمبوونەوە دەچن، تۆڕەکانی ئاو پچڕاون و بۆ خواردنەوە ئاوی بیرەکان بەکاردەهێنین، ئەگەر ڕێگریش لەو هێرشانە نەکرێت کارەساتێکی مرۆیی ڕوودەدات و خەڵکی مەدەنی دەبنە قوربان.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، بەدرێژایی شەوی ڕابردوو پێشێلکردنی ئاگربەست و هێرشکردنەسەر شارۆچکەی زرکارن و تل بارد لە حەسەکە و شاری کۆبانێ بەردەوام بوون، بەگوێرەی ڕوانگەی سووریش لە یەکەم ڕۆژی ئاگربەستدا لانیکەم 15 جار هێرشکراوەتەسەر شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.
لێدوانی فەرمی: فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا سێنتکۆم بڵاویکردەوە، دوێنێ ئەدمیڕال براد کوپەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا کردووە و تێیدا باس لە ئاگربەستی نێوان هەسەدە و هێزەکانی سەر بە دیمەشق و پاڵپشتی و هەماهەنگی بەمەبەستی گواستنەوەی چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش بۆ عێراق کراوە، لەم بوارەشدا ئەحمەد شەرع لە چۆنییەتی پلانی گواستنەوەکە ئاگادار کرایەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، چاوەڕێ دەکەن هێزەکانی دیمەشق و هەموو هێزەکانی دیکە هەموو کارێک ڕابگرن بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی قورسکردنی پرۆسەی گواستنەوەی زیندانییانی داعش، هەردوولاش لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەختیان لە بەردەوامی شەڕی دژی داعش و ڕێگری لە سەرهەڵدانەوەی لە سووریا کرایەوە.
دوێنێ فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) بڕیاری دا حەوت هەزار دەستگیرکراوی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق بگوازێتەوە، بەپێی بەدواداچوونی ئاڤاش بەشێك لە زیندانییەكان بۆ زیندانیی سووسێ لە سلێمانی دەگوزارێنەوە.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤیش بڵاویکردەوە، لە ڕەققە چەکداری هۆزەکان بە هەماهەنگی هێزەکانی سەر بە دیمەشق، چوار گەنجی کوردییان کوشتووە و دەستڕێژی گولـلەیان لێکردوون، بەبێ دادگاییکردن و ئاراستەکردنی هیچ تۆمەتێک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 20 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





