مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

بەهۆی پێشڕەویی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر شارە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، تا دێت گرژی و ئاڵۆزییەکان پەرەدەسێنن و ژیانی هاوڵاتییانی مەدەنی دەکەوێتە مەترسییەوە، مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ دەڵێت، خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی ژیان بەرەو کەمبوونەوە چوونە.

چیرۆکی سەرەکی: هێرش و پەلامارەکانی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامن، بەهۆیانەوە سەدان هاووڵاتی و شەرڤانی هێزەکانی هەسەدە شەهید و بریندار بوون، جگە لە ئاوارەبوونی سەدان هەزار هاووڵاتی ناوچەکە.

لێدوانی فەرمی: ئاراس حەسۆ، مامۆستای زانکۆی کۆبانێ بە  ئاڤای وت، بەهۆی گەمارۆدانی کۆبانێ تا دێت ڕەوشی کۆبانێ خراپتر دەبێت و  خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی ئاو، کارەبا، سووتەمەنی و خواردن بەرە و کەمبوونەوە دەچن، تۆڕەکانی ئاو پچڕاون و بۆ خواردنەوە ئاوی بیرەکان بەکاردە‌هێنین، هێڵەکانی ئینتەرنێت ماوەیەکە پچڕاوە، ئەگەر ڕێگری لەو هێرشانە نەکرێت کارەساتێکی مرۆیی ڕوودەدات و خەڵکی مەدەنی دەبنە قوربانی.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێرش کراوەتە سەر گوندەکانی سنوورەکە، ژن و مداڵ بەهۆی بۆردوومانەکانەوە شەهید بوونە.

داواکاری فەرمی: ئاراس حەسۆ، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە خێرخوازییەکان دەکات بێنە دەنگ و هاوکارییەکانییان بگەیەننە شارە کوردییەکان، وتیشی بەهۆی ئەو دۆخەی تووشی ناوچەکە بووە پێویستمان بەهاوکاری هەمووان هەیە و هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی شوێنی خۆی گرت و سوودمان وەرگرت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ