
سەرۆک بارزانی و پاپا لویسی چواردەیەم
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئیتاڵیا دوو دیاری پێشکەشی پاپا لویسی چواردەیەم کرد، ئەویش دوو دیاری بە سەرۆک بارزانی بەخشی.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە، بەسەردانێکی فەرمی سەرۆک بارزانی گەیشتە ئیتاڵیا و بە مەبەستی دروست کردنی پاڵپشتی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، لەگەڵ پاپای ڤاتیکان و جێگری سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا کۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن کە یاوەری سەرۆک بارزانییە لەو سەردانە بە ئاڤای گوت، "یەکێک لە دیارییەکانی سەرۆک بارزانی ئەلبوومێکی پڕ لەوێنە بوو گوزارشتی لە شۆڕشی کورد دەکرد تا دەگات بە ڕووبەڕووبوونەوە و شەڕ و داستانەکانی پشمەرگەی کوردستان دژ بە داعش و پاراستنی پێکهاتە و ئایینە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان. دیاریی دووەم تابلۆیەک بوو لۆگۆ و هێمای پەرستشی سەرجەم ئایینەكانی هەرێمی كوردستانی تێدابوو لە نموونەی ئیسلام و مەسیحی و ئێزدی و زەردەشتی، وەک گوزارشتێک بۆ پێکەوەژیانی ئاینەکان."
گوتیشی، ئەو دوو دیارییەی پاپای ڤاتیکان بە سەرۆک بارزانی بەخشی، یەکێکیان میدالیایەک بوو کە دەدرێت بە کەسایەتییە باڵاکانی جیهان، دیاری دووەم کتێبک بوو لەسەر مێژووی ڤاتیکان و کڵێسای پێتریۆس."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 38 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






