دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت

دیمەنی دراوی عێراقی و گوڵەگەنم. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆی هەولێر ئەو جووتیارانە ئاگادار دەکاتەوە، گەنمیان ڕادەستی سایلۆ کردووە و تاوەکو ئێستا چەکی شایستە داراییەکانی ساڵی 2015 ـیان وەرنەگرتووە، یان کێشە لە خەرجکردنی چەکەکانیان هەبووە، سەردانمان بکەن و چەکەکان لەگەڵ خۆیان بهێنن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵانی 2015 و 2016 شایستە داراییەکانی جووتیاران بەشێوەی پچڕ پچڕ خەرج دەکرا، بەشێوەیەک ئەگەر جووتیارێک شایستە داراییەکەی 30 ملیۆن دینار بوایە، بە سێ قۆناغ بۆی خەرج دەکرا، بەشی کۆتاییەکەی تا ئەمساڵ خەرج نەکرابوو، ئێستا وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕەزامەندی داوە خەرج بکرێت.

لێدوانی فەرمی: میران پشدەری، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر؛ بە ئاڤای گوت، "دوای ئەوەی نووسراومان بۆ وەزارەتی بازرگانی عێراق کرد و سەلماندمان کە ئەو بڕە پارەیە پێشتر نەنێردراوە، ڕەزامەندیان داوە و پارەکە خەرج دەکرێت، بۆیە لە ڕۆژی یەکشەممە ئەو جووتیارانەی شایستە داراییەکانیان وەرنەگرتووە، دەتوانن سەردان بکەن، بۆ ئەوەی چەکی بانکیان بۆ بکرێت."

شێوازی جێبەجێکردن: پڕۆسەی وەرگرتنی بەڵگەنامەکان لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 25-01-2026 دەستپێدەکات و تاوەکو 10-2-2026 ، بەردەوام دەبێت، جووتیاران دەتوانن لە کاتژمێر نۆی بەیانی تاوەکو یەکی دوانیوەڕۆ سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن و بەڵگەنامەکانیان پێشکەش بکەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ