سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش

نووری مالیکی، سەرۆکی حیزبی دەعوەی ئیسلامی
ئاڤا نیوز
وادەی دەستووریی بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکۆتایی نزیک بووەتەوە، ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگیش دەڵێت، کاندیدی سەرۆکوەزیران دەبێت کۆدەنگی لەسەربێت و بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت.
وێنە گەورەکە: بەپێی عورفی سیاسی، پۆستی سەرۆککوەزیرانی عێراق پشکی شیعەکانە، لەنێو شیعەکانیش تائێستا هەموو ئەگەرەکان ئەوەن کە چوارچێوەی هەماهەنگی ناوی نووری مالیکی پەسند کردووە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.
لێدوانی فەرمی: فەهد جبووری، سەرکردە لە ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانیی کە یەکێکە لە لایەنە کاریگەرەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە، لەناو سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی گفتوگۆکان بەردەوامن و تائێستا نەگەیشتوونەتە قۆناغی یەکلاییکەرەوە، بەڵام گفتوگۆکان "قووڵ و جددین".
ئاماژەی بەوەشکرد، کەشی کۆبوونەوەکان ئەرێنییە و ڕێککەوتنیش هەیە کە بە هەموو شێوەیەک پارێزگاری لە یەکگرتوویی چوارچێوەی هەماهەنگی بکرێت، ئەویش بە خۆبەدوورگرتن لە بڕیارێک کە ببێتەهۆی دابەشبوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جبووری پێشتر بوونی کۆدەنگی لەسەر کاندیدبوونی مالیکی ڕەتکردبووەوە و ڕایگەیاندبوو، بەهۆی ئەوەی لە ئاستی سیاسەتی ناوخۆدا ڕەتکراوەتەوە، پاڵپشتی مەرجەعیەتیشی بۆ نییە و لە ڕازیکردنی هەموو لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیش سەرکەوتوو نەبووە تا ببێتە سەرۆکوەزیران، بۆیە ناتوانێت ببێتە سەرۆکوەزیرانی داهاتوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 57 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






