عەبدولخالق تەلعەت: بڕیاری گواستنەوەی زیندانییانی داعش بۆ کوردستان و عێراق مەترسیدارە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی زیندانییانی کەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای کوردستان. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سووریا، ئەمریکا بڕیاری داوە حەوت هەزار زیندانیی داعش لە کەمپ و زیندانەکانی رۆژئاوای کوردستان بگوازێتەوە بۆ زیندانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، شارەزایانی سەربازی ئەم کارە بە مەترسی دەزانن بۆ ناوچەکە و ئایندەی عێراق.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، بڕیاری دا حەوت هەزار زیندانی داعش لە کەمپ و زیندانەکانی باکووری سووریاوە بۆ ناو خاکی عێراق بگوازێتەوە.
لێدوانی فەرمی: لیوا عەبدولخالق تەلعەت، شارەزای سەربازی بە ئاڤای وت، بارودۆخی سنورەکانی نێوان عێراق و سووریا لەوپەڕی مەترسیدایە و بڕیاری گواستنەوەی زیندانییەکان مەترسیدارە و داهاتوویەکی ترسناک بۆ ناوچەکە دروست دەکات، چونکە بەشێک لە زیندانەکان خەڵکی عێراقن و بە ماددەی چواری تیرۆر دەستگیرکراون.
لەبارەی ئەوەی ئایا بەشێک لەو زیندانییانە دەگوازرێنەوە بۆ زیندانییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەو شارەزا سەربازییە وتی: لە زیندانی ناسرییە شوێن نەماوە بۆ وەرگرتنی ئەو زیندانییانە و ناوی زیندانییەکانی سووسێ و چەمچەماڵ لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەهێنرێت بۆ وەرگرتنی ئەو زیندانییانە، چونکە ئەو دوو زیندانە سەر بە وەزارەتی دادی عێراقن و ئەوان سەرپەرشتی دەکەن لە ئەگەری گواستنەوەی زیندانییەکان بۆ ئەو دوو شوێنە ئەوە مەترسییەکە زیاتر دەکات.
زانیاریی زیاتر: لیوا عەبدولخالق تەلعەت، ئاماژەشی بەوەکرد، گواستنەوەی زیندانییەکان بڕیارێکی ئاسان نییە و پێویستی بە ڕێکاری یاسایی و ئەمنی تایبەتی هەیە، لەبەرئەوە عێراق ئامادەباشی کردووە سنوورەکانی بە بەرد و تەلەبەند و هێزی ئەمنی تووند کردووە هێزێکی زۆر ڕەوانەی سەر سنوور کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی






