شارەزایەکی یاسایی: سێیەکی گەرەنتی ئەمجارە لە دەستی سوننە و کورد دایە
- هەواڵ
- 24 تشرینی دووەم

دیمەنی هۆڵی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
شارەزایەکی یاسایی ڕایدەگەیێنێت، نەخشەی سیاسی ئێستا بە ڕوونی نیشان دەدات کە پێکهاتەی سوننە لەگەڵ هێزە کوردییەکان، خاوەنی "سێیەکی گەرەنتیکەر و پەکخەرن" لە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماردا، ئەمەش بەهۆی هاوسەنگیی پەرلەمانییەوە کە لە ئەنجامەکانی دواییدا دەرکەوتوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی دەرئەنجامی دوایین هەڵبژاردن، سوننەو کورد بە یەکەوە خاوەنی 133 کورسین بە جۆرێک سوننەکان 77 کورسی و کورد 56 کورسی، لە بەرامبەردا هێزە شیعییەکان خاوەن 187 کورسین، ئەمە جیا لە کورسی کۆتای پێکهاتەکان.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: سالم حەواس، ڕاوێژکاری شارەزا لە بواری یاسایی، دەڵێت: ئەم سێیەکی گەرەنتییە تەنیا بۆ پۆستی سەرۆککۆمار نییە، بەڵکو بۆ پرسی ڕێککەوتن لەسەر دیاریکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانیش درێژ دەبێتەوە، چونکە ئەمە بنەمایەکی دەستوورییە کە ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران لێیەوە سەرچاوە دەگرێت.
وتیشی، فراکسیۆنە شیعەکان ئەمجارە خاوەنی زۆرینەی 220 کورسی نین کە وایان لێ بکات بە تەنیا بڕیار بدەن، لە کاتێکدا سوننە و کورد پێکەوە زیاتر لە سێیەکی کورسییەکانی پەرلەمانیان هەیە. ئەمەش توانای یاسایی و سیاسییان پێدەبەخشێت بۆ پەکخستن لە کاتی نەبوونی سازاندا.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی حەواس، خاوەندارێتی ئەم سێیەکە ڕۆڵێکی سەرەکی بە پێکهاتەی سوننە و کورد دەبەخشێت لە بەڕێوەبردنی هاوسەنگییەکان؛ بەجۆرێک کە هەر بڕیارێکی چارەنووسساز جا لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماردا بێت یان دیاریکردنی گەورەترین فراکسیۆن دەوەستێتە سەر بوونی ڕێککەوتنێکی ڕاستەقینە کە ئەم لایەنانە بگرێتەوە و تێیان نەپەڕێنێت.
ئەم هاوسەنگییە نوێیە هێزە سیاسییەکان ناچار دەکات بنەمای هاوبەشیی ڕاستەقینە بگرنەبەر لەبری تەنیا بڕیاردان"، جەختی لەوەش کردەوە کە "سێیەکی گەرەنتیکەر و پەکخەر وەک فاکتەرێکی کاریگەر دەمێنێتەوە لە هێورکردنەوەی قەیرانەکان یان خراپترکردنیان، بەپێی ئاستی تێگەیشتن لە نێوان پێکهاتە سەرەکییەکان لە پرۆسەی سیاسیدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






