هاوپەیمانیی "سیادە" کوڕی خەمیس خەنجەر بۆ سەرۆکایەتیی هاوپەیمانیێتیەکە دەستنیشان دەکات

شەیری بکە لە:
هاوپەیمانیی "سیادە" کوڕی خەمیس خەنجەر بۆ سەرۆکایەتیی هاوپەیمانیێتیەکە دەستنیشان دەکات

خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە

ئاڤا نیوز



هاوپەیمانیی "سیادە" گۆڕانکارییەکی ناوخۆیی بەرچاوی ئەنجامدا، بە لابردنی سەرۆکەکەی، خەمیس خەنجەر، لە پۆستەکەی و دەستنیشانکردنی کوڕەکەی، محەممەد سەرمەد خەنجەر، بۆ سەرۆکایەتی هاوپەیمانیێتیەکە.

 

چیرۆکی سەرەکی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، هیچ ڕێگرێک لە بەکارهێنانی محەممەد سەرمەد خەمیس فەرحان وەک سەرۆکی هاوپەیمانی "سیادەی نیشتمانی" نییە، وەک جێگرەوەی خەمیس فەرحان عەلی. ئەم بڕیارە بەپێی داواکارییەکی پێشکەشکراو لە 2025-11-24 بووە کە پەیوەندی بە گۆڕینی سەرۆکایەتیی هاوپەیمانییەکەوە هەبووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی بەڵگەنامەکە، تەواوکردنی ڕێکارەکانی پەسەندکردنی سەرۆکی نوێ بەپێی ڕێنماییەکانی هاوپەیمانی و یەکگرتن ژمارە (1)ی ساڵی 2025 دەبێت.

 

ڕاگەیەنراوی فەرمی: بەشی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانیی سیادەش ڕایگەیاند، شێخ خەمیس خەنجەر ئەرکی سەرۆکایەتیی هاوپەیمانی سیادەی لە "ئەنجوومەنی سیاسی نیشتمانی"دا سپاردووە بە شێخ سەرمەد خەنجەر. ئەمەش بەمەبەستی تەرخانبوونی تەواو بۆ "ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی"، کە بووەتە چەترێکی کۆکەرەوە بۆ هێز و هاوپەیمانییە سوننییە براوەکانی هەڵبژاردن، هەروەها بۆ پاراستنی یەکسانی لەگەڵ هەموو هێزەکانی ژێر ئەو چەترە.

 

ئەوەوی پێویستە بیزانیت: ئێوارەی ڕۆژی 23ـی تشرینی دووەم، سەرکردەی لایەنە سوننییەکان کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدووم. موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم. سابت عەباسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی حەسم و بەدر فەحل، پارێزگاری سەڵاحەددین، لە ماڵی خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کۆبوونەوە و هاوپەیمانێتیی "ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی"ـیان ڕاگەیاند.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ