ڕوانگەی سووری هۆشداری لە تەقینەوەی دۆخی زیندانی ئەقـتان و هەڵاتنی هەزاران داعش دەدات

شەیری بکە لە:
ڕوانگەی سووری هۆشداری لە تەقینەوەی دۆخی زیندانی ئەقـتان و هەڵاتنی هەزاران داعش دەدات

دیمەنی هێزەکانی سوپای عەرەبی سووریا لە نزیک زیندانی ئەقتان. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ هۆشدارییەکی خێرا لەبارەی مەترسییەکی گەورە و نزیک لە زیندانی "ئەقـتان"ـی پارێزگای ڕەققە دەدات، کە بەهۆی گەمارۆدانی تووند و بڕینی سەرجەم هاوکارییە مرۆییەکانەوە دروست بووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای دەکات، بەئامانجگرتنی زیندانەکە بە چەکی جۆراوجۆر لەلایەن هێزەکانی حکومەتی کاتییەوە، هەڕەشەی جدییە بۆ سەر تێکچوونی دۆخەکە و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ ئازادبوونی هەزاران چەکداری مەترسیداری داعش کە لەوێدا ڕاگیراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئێستا هێزێکی ئەمنیی هەسەدە لەناو زیندانەکەدا گەمارۆدراون و پێویستە دەستبەجێ ڕێڕەوێکی ئارامیان بۆ دابین بکرێت تاوەکو ناوچەکە ڕادەست بکەن و بچنە دەرەوە. هاوکات، دەیان خێزانی مەدەنی لە دەوروبەری زیندانی ئەقـتان لە بارودۆخێکی یەکجار مەترسیداردان و ژیانیان کەوتووەتە بەر مەترسیی پێکدادانەکان.

ڕوانگەکە هۆشداری دەدات، ڕەفتارەکانی حکومەتی کاتی لە دەوروبەری ئەم زیندانە، مەترسیی لەدەستدانی کۆنترۆڵی تەواوی دۆخەکەی لێدەکرێت، کە ئەمەش نەک تەنیا بۆ سووریا، بەڵکو دەبێتە هەڕەشەیەکی گەورەی ئەمنی بۆ سەر تەواوی وڵاتانی ناوچەکە و جیهان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ