هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بە سەختی بۆردومان دەکرێت

شەیری بکە لە:
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بە سەختی بۆردومان دەکرێت

دیمەنی هێزەکانی سوپای عەرەبی سووریا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە جارێکی دیکە ئاگربەست پێشێلکرا و گرووپەکانی سەر بە دیمەشق زیندانی ئەقتانیان لە ڕەققە کردە ئامانج، کە تا ئێستاش ئاسایشەکەی لە ئەستۆی هێزەکانی هەسەدە دایە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەسەدە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاوی کردەوە و دەڵێت، لەم کاتەدا گرووپەکانی سەر بە دیمەشق زیندانی ئەقتان لە باکووری ڕەققە بە چەکی قورس دەکەنە ئامانج.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، هێرش و بۆردومانەكە هاوکاتە لەگەڵ گەمارۆی سەختی زیندانییەکە بە زرێپۆش و ژمارەیەکی زۆری چەکداری سەر بە حکومەتی سووریا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیندانی ئەقتان پێنج کیلۆمەتر لە باکووری شاری ڕەققەوە دوورە، دەوروبەری دوو هەزار زیندانی داعشی تێدایە کە بەشێکیان سەرکردە و ئەمیری هەرە و مەترسیدار و باڵاکانی داعش بوون، لە بەرامبەریشدا نزیکەی 100 ئەندامی هەسەدە پارێزگاری لە زیندانەکە دەکەن و تائێستا ڕێگەیان نەداوە هێزەکانی سەر بە دیمەشق بچنە ناو زیندانەکە، بۆیە گرووپە چەکدارەکانی حکومەت چەند ڕۆژێکە گەمارۆی تووندیان بەسەر زیندانەکەدا سەپاندووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ