مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دیداری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەى فەرەنسا
ئاڤا نیوز
لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس، سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی و ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەى فەرەنسا، دۆخی گشتیی و دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکانیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ تاوتوێ کرد.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی، لە داڤۆس پێشوازی لە ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەى فەرەنسا کرد، لە دیدارێکدا، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی فەرەنسا و بارودۆخی ناوچەکە و هەڕەشەکانی سەر سەقامگیری گفتوگۆیان لە بارەوە کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە شەڕ و پەرەسەندنی سەربازی سووریا، هەردوولا نیگەرانی قووڵی خۆیان بەرامبەر شەڕ و پێکدادانەکان دەربڕی کە هەڕەشەیەکی جددیە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە و مەترسی بەهێزبوونەوەی تیرۆریستانی داعشی لێ دەکەوێتەوە، هەردوولا هاوڕابوون لە سەر چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستان و گەرەنتیکردنی مافەکانی گەلی گورد و گشت پێکهاتەکان.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، سڵاو و ڕێزی ئیمانوێل ماکڕۆن، سەرۆکی فەرەنسای بە سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی گەیاند و جەختی لە برەودانی زیاتر بە دۆستایەتیی و پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کرد.
لای خۆیەوە سەرۆکوەزیران، سوپاس و پيزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی بەردەوامی حکومەت و گەلی فەرەنسا دووپات کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی تۆم باراک و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بەسەختی بۆردوومان دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی تۆم باراک و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بەسەختی بۆردوومان دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد





