ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد

شەیری بکە لە:
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە داڤۆسەوە دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی ڕاگەیاند و جەختی لەوەکردەوە دامەزراوەکە گرنگە و باشترین سەرکردەکانی جیهان لەخۆ دەگرێت.


چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە لە داڤۆسی سویسراوە بەسەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک سەرکردەیی جیهانی واژۆ لەسەر "دەستەی ئاشتی" غەززە کرد و نوێنەرانی 59 وڵات لە سەرانسەری جیهاندا بانگهێشتی دەستەکە کرابوون، لە ناویاندا ئیسرائیل، تورکیا، بەریتانیا و ڕووسیا. 

لێدوانی فەرمی: ترەمپ لە ڤۆس لە کاتی وتارەکەیدا ڕایگەیاند: ئاگربەستی غەززە ڕاگەیێنرا و هاوکاریی مرۆیی بەرەو کەرتەکە ڕۆیشت و بارمتەکان ئازاد کران، ئەو تاکە بارمتەی کە ماوە دەبێت حەماس بیگەڕێنێتەوە و چەکەکەشی دابنێت.


ترەمپ وتیشی: "کاردەکەین بۆ دووبارە بوونیادنانەوەی کەرتی غەززە، ئەم دامەزراوەیە 'دەستەی ئاشتی' دەرفەتێکی هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت بە گرنگترین دامەزراوە."


٠ 59 وڵات بەشدارییان لە دەستەبەرکردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە.

٠ پێویستە حەماس دەستبەرداری چەکەکانی بێت و ئەگەرنا ڕووبەڕوویی کۆتایی خۆی دەبێتەوە.

٠ توانیمان هەشت جەنگ کۆتایی پێبهێنین و جەنگێکی دیکەش لە ڕێگەدایە.

٠ لەدەستەی ئاشتییدا باشترین سەرکردەکان تێدا بەشدار دەبن.


لەلایەکی دیکەوە:
سعوودیە لەگەڵ حەوت وڵاتی دیکەی وەک (قەتەر، تورکیا، میسر، ئوردن، ئیندۆنیزیا، پاکستان، و ئیمارات) ڕێککەوتوون بۆ چوونە ناو ئەم دەستەیە. 

زانیاریی زیاتر: ئەندامبوونی هەندێک وڵات نیگەرانی بۆ هەندێک وڵاتی دیکە دروست کردووە، ئیسرائیل بانگهێشتەکەی قبووڵ کردووە، بەڵام دژی بەشداربوونی نوێنەرانی تورکیا و قەتەرە لە لیژنەی جێبەجێکاری غەززە، لە بەرامبەردا فەرەنسا دژی ئەم بۆردییە و ڕایگەیاندووە بەشداری تێدا ناکات.

ئەمەش بزانە: ترەمپ، لە کۆڕبەندی داڤۆس ڕایگەیاند، پووتین بانگهێشتنامەکەی قبووڵکردووە و دەبێتە ئەندامێکی سەرەکی لە "دەستەی ئاشتیی"، سەرەڕای ئەمە، کرێملین هێشتا دووپاتی نەکردووەتەوە کە سەرۆکی ڕووسیا دەبێتە ئەندام یاخود نا. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ