وەزارەتی دارایی: ئەو مووچەخۆرانەی بێ هۆکار فۆڕمی "هەژماری من"ـیان پڕنەکردووەتەوە مووچەکانیان ڕادەگیرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی خانەنشینێک و لۆگۆی هەژماری من. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئەمڕۆ پێنجشەممە، فۆڕمی هەژماری منیان بەبێ هۆکار پڕنەکردووەتەوە، مووچەی مانگی یەک وەرناگرن، لەبارەی ئەوانەی لە دەرەوەی وڵاتیش بوون و ئەوانەشی مۆڵەتی بێ مووچەیان کردبوو ڕێنمایی نوێ هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: لەبەرئەوەی پێشتر وەزارەتی دارایی کوردستان ڕایگەیاندبوو هەر فەرمانبەر و خانەنشینێک تا 20-1-2026 فۆرمی هەژماری من پڕنەکاتەوە مووچەکەی ڕادەگیرێت تاوەکو خۆی تۆمار دەکات، ئەم پڕۆسەیە پەیوەستە بە هەزاران مووچەخۆر کە تاوەکو ئێستا فۆڕمی هەژماری منیان پڕنەکردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت: "سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕیاری کۆتایی چارەنووسی ئەو مووچەخۆرانە دەدرێت کە تاوەکو ئێستا بەبێ هۆکار فۆڕمی هەژماری منیان پڕنەکردووەتەوە، بەڵام بەئەگەرێکی زۆرەوە مووچەی ئەو مووچەخۆرانە ڕادەگیرێت کە ناویان تۆمار نەکردووە و یان ئەوانەی کارتی بانکیان تەواو بووەو مەسجیان بۆ ڕۆیشتووەو تا ئێستا کارتەکانیان وەرنەگرتۆتەوە."
٠ پرۆسەی ناوتۆمارکردن بۆ خانەنشینان و کەس و کاری شەهیدو خاوەن پێداویستی تایبەت بەردەوام دەبێت تا ماوەیەکی درێژتر.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی، ئەو مووچە خۆرانەی مووچەی مانگی یەکیان ڕادەگیرێت، دەبێت خۆیان دوای مامەڵەکانیان بکەون و پەیوەندی بە 1991 بکەن بۆ ئەوەی تۆماربکرێن، ئەو مووچەخۆرانەی لەدەرەوەی وڵات بوون یان مۆڵەتی بێ مووچەیان کردووە، دەتوانن فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە و هیچ گرفتێک بۆ مووچەکانیان دروست نابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد




