
دیمەنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە شەقامێکی بەغدا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، ڕێوشوێنی نوێی ئامادەکردووە بۆ ڕێکخستنی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پلانێکی فراواندایە بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی ئۆتۆمبێلە هاوردەکراوەکان و باشترکردنی هاتووچۆ لە شەقامەکان.
بۆچی گرنگە: قەرەباڵغیی هاتووچۆ لە زۆربەی شارەکانی عێراق، بەتایبەت بەغدا، بووەتە یەکێک لە گەورەترین کێشەکان. زیادبوونی بێ پلانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلیش، کاریگەریی نەرێنی هەبووە، ڕێکخستنەوەی ئەم پڕۆسەیە کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر کەمکردنەوەی قەرەباڵغی، باشترکردنی کوالێتی ژینگە و بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتی هاتووچۆ دەبێت.
لێدوانی فەرمی: محەمەد حەنوون، وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی بازرگانی بە ڕۆژنامەی "سەباح"ـی ڕاگەیاند، ڕێوشوێنە پێشنیازکراوەکان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کراون و لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدان، چاوەڕێی پەسەندکردنی کۆتایی دەکرێت بۆ ئەوەی بچنە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: حەنوون وتیشی، "وەزارەتی بازرگانی لەگەڵ لایەنە حکومییە پەیوەندیدارەکان کار دەکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغیی شەقامەکان و ڕێگریکردن لە زیادبوونی بێ پلانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل. ئەمەش لە کاتێکدایە کە حکومەت پڕۆژەی دروستکردنی پرد و ڕێگای نوێی دەستپێکردووە بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە.
زانیاریی زیاتر: ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، ئامانجی ڕێوشوێنە نوێیەکان ئەوەیە جارێکی دیکە جۆر و تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلە هاوردەکراوەکان و کۆمپانیا هاوردەکارەکان ڕێکبخرێنەوە. چونکە پێشتر گرنگیدان بە ژمارە نەک جۆر، بووە هۆی هاتنی ئۆتۆمبێلی نەگونجاو بۆ ژینگەی عێراق و ناتەبا لەگەڵ ستانداردەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرکردە سوننەکان ئاشكرا دەکات
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
تسورکۆڤ: میلیشیا عێراقییەکان ڕوو لە دەوڵەمەندبوون و سیاسەت دەکەن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ شاندی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکەی تورکیا دەچێتە لای ئۆجەلان
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی لەسەر گرتە ڤیدۆیەکی سۆشیال میدیا هاتە دەنگ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

داتای هەنگەوانانی كوردستان بەدیجیتاڵی دەكرێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لە میسان تەرمی شێخێک بە تەقەکردنەوە دەنێژرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێک لە سلێمانی بە داهاتی کۆکردنەوەی کارتۆن چێشتخانەیەک دەکاتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێک پڕۆژەیەکی گەشتیاری لەناو ڕووباری سیروان دروست دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لە بلاک فرایدەی فێڵی بەشێک لە دووکاندارەکان ئاشکرا دەکرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرکردە سوننەکان ئاشكرا دەکات
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
تسورکۆڤ: میلیشیا عێراقییەکان ڕوو لە دەوڵەمەندبوون و سیاسەت دەکەن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ شاندی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکەی تورکیا دەچێتە لای ئۆجەلان
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی لەسەر گرتە ڤیدۆیەکی سۆشیال میدیا هاتە دەنگ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی دوو هەفتەدا خزمەتگوزارییەکی دیکە لە "KRD Pass" کارا دەکرێت






