چوارچێوەی هەماهەنگی مەرج و پێوەرەکانی دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی تاوتوێ دەکات
- هەواڵ
- 25 تشرینی دووەم

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی
ئاڤا نیوز
چوارچێوەی هەماهەنگی دوایین پێشهاتەکان و پرسە دەستووری و سیاسییەکانی قۆناغی داهاتووی عیراقیان تاوتوێ کرد و پێوەر و بنەما سەرەکییەکانی پۆستی سەرۆکوەزیران و میکانیزمی هەڵبژاردنی لە نێو چوارچێوەکەدا دیاری کرد.
وێنە گەورەکە: ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 24-11-2025، سەرکردەکانی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی لە نووسینگەی هادی عامری، کۆبوونەوەی ژمارەی 251ـی ئاسایی خۆیان ئەنجامدا و تێیدا دوایین پێشهاتەکان و پرسە دەستووری و سیاسییەکانی قۆناغی داهاتووی عیراقیان تاوتوێ کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمانگەی میدیایی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پێوەر و بنەما سەرەکییەکانی پۆستی سەرۆکوەزیران و میکانیزمی هەڵبژاردنی لەنێو چوارچێوەکەدا کراوە.
زانیاریی زیاتر: لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە دەبێت بۆ کاندیدکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو پشت بە پێوەری نیشتمانیی ڕوون ببەسترێت کە تێیدا لێهاتوویی، دەستپاکیی، توانای بەڕێوەبردنی دەوڵەت و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی قۆناغی داهاتوو لەبەرچاو بگیرێن.
ئەمەش بزانە: هەروەها بەشداربووان گوێبیستی ڕاپۆرتی ئەو دوو لیژنە سەرکردایەتییە بوون کە لە کۆبوونەوەی پێشوودا پێکهێنرابوون، بڕیاریش درا کارەکانیان لە هەڵسەنگاندنی بەربژێرەکان و گفتوگۆکردن لەسەر ئیستحقاقە نیشتمانییەکان بەردەوام بێت تا ئەرکەکانیان تەواو دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوازی دانوستانەکان لە ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوازی دانوستانەکان لە ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات





