باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شەیری بکە لە:
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بارانبارین لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

کەشناسیی هەرێم ڕایدەگەیێنێت سبەی سێشەممە شەپۆلێکی باران و هەورەبرووسکە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش ڕوو لە دابەزین دەکەن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سبەی ئاسمان هەوری باراناویی دەبێت و ڕێژەی دابارین لە سنووری دهۆک و سلێمانی زیاتر دەبێت؛ هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور بەفرێکی کەم دەبارێت و کاریگەریی ئەم شەپۆلە تاوەکو درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت.

زانیاریی زیاتر: پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکان نزم دەبنەوە و لە هەندێک شوێنی وەک حاجی ئۆمەران بەرزترین پلە تەنها 1 پلەی سیلیزیی دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە: شێخ دارا حەسەن، شارەزای کەشناسیی ئاڤا میدیا، ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم شەپۆلە تاوەکو ڕێکەوتی 10-02-2026 بە شێوەیەکی پچڕپچڕ بەردەوامیی دەبێت؛ هەرچەندە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئاسمان بۆ ماوەیەکی کورت ڕوو لە ساماڵبوون بکاتەوە، بەڵام لە ڕۆژانی پێنج و شەشی مانگی شوباتدا جارێکی دیکە کاریگەرییەکانی شەپۆلەکەی بارانبارین و هەورەبرووسکە بە توندیی ڕوو لە ناوچەکە دەکەنەوە و سەرماکە چڕتر دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: