لە مەرزی کێلێ 21 شۆفێر لەناو بەفردا ڕزگار دەکرێن

شەیری بکە لە:
لە مەرزی کێلێ 21 شۆفێر لەناو بەفردا ڕزگار دەکرێن

دیمەنی مەرزی کێلێ دوای بەفربارین

ئاڤا نیوز

ئەمشە و لەمەرزی کێلێی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین 45 سانتیمەتر بەفر باریوە، گرفتی هاتووچۆ دروستبووە و 21 ئۆتۆمبێل لەناو بەفردا رزگار کران.

لێدوانی فەرمی: کاروان جونەید، موختاری گوندی دارشمانە خۆبەخشانە بە ئامێرەکانی ڕێگاکە لە بەفر پاکدەکاتەوە و بە ئاڤای وت: "سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفر بارین ناوچە شاخاوییەکانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕینی گرتووەتەوە تا ئێستا 45 سانتیمەتر بەفر باریوە بەهۆیەوە گرفتی هاتووچۆ دروستبوو بەڵام توانیمان ڕێگاکە لە دیوی سنوری هەرێمی کوردستان پاکبکەینەوە."


کاروان جونەید وتیشی: "لە سنوری ئێران لەو دیو مەرزەکەوە بەهۆی دروستبوونی شەختە گرفتی هاتووچۆ دروستبووە و 21 ئۆتۆمبێل لەناو بەفردا گیریان خواردووە کەسوکاریان هاتن داوای بەهاناوەچوونیان لە ئێمە کرد و توانیمان بە ئۆتۆمبێلێکی ئەکسل تایەکان زنجیربکەین و شۆفێرەکانمان گواستەوە سنوری پشدەر و بەکەسوکاریان شادبوونەوە و ڕزگارکران."


٠ ئەگەری زۆرە سبەی هاتن و چونی بازرگانی بەو هۆیەوە بوەستێت بەڵام هاتوچۆی گەشتیاری ئاسایی دەبێت.


٠ هۆشداریشی دا بە شۆفێرانی بارهەڵگر سبەی ڕیگاکە بەکارنە‌‌هێنن چونکە ڕیگاکە دەی بەستیت و هەوراز و لۆفەی زۆرە مەترسیدارە.


زانیاریی زیاتر: مەرزی كێلێ یەكێكە لە مەرزە نافەرمییەكانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین و مەرجەكانی بوون بەمەرزێكی نێودەوڵەتی تیدایە و زۆربەی ڕێكارە ئیدارییەكانی تەواوبوون، بەڵام هێشتا لە نێوان حكومەتی ئێران و عێراق بە نێودەوڵەتی نەناسێنراوە، ڕۆژانە سەدان گەشتیار و نزیكەی 300 بارهەڵگر هاتووچۆی تێدادەكەن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ