لایەنگرانی نووری مالیکی دژی دەستوەردانەکانی ئەمریکا لە پێکهێنانی حکومەت خۆپیشاندان دەکەن

شەیری بکە لە:
لایەنگرانی نووری مالیکی دژی دەستوەردانەکانی ئەمریکا لە پێکهێنانی حکومەت خۆپیشاندان دەکەن

ئاڤا نیوز


لە بەغدا خۆپیشاندان بۆ داکۆکیکردن لە سەروەریی بڕیاری سیاسی عێراق دەستیپێکرد، خۆپیشاندەران لە دژی دەستوەردانەکانی ئەمریکا ڕژانە سەر شەقامەکان و نووری مالیکی دەڵێت: زمانی دیالۆگ تاکە بژاردەیە نەوەک زمانی هەڕەشە و خۆسەپاندن. 


چیرۆکی سەرەکی: 
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، لە دژی کاندیدکردنی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران وەستایەوە هەڕەشەی ئەوە کرد ئەگەر مالیکی ببێتەوە سەرۆکوەزیران ئەوا عێراق لە نەبوونی ئێمە چانسی سەرکەوتنی نابێت، لە بەغدا خۆپیشاندەران لێدوانەکانی ئەمریکایان لە بارەی پێکهێنانی حکومەتی عێراق شەرمەزار کرد و جەختیان لە سەربەخۆیی بڕیاری ناوخۆیی کردەوە. 

لێدوانی فەرمی:  نووری مالیکی، کاندیدی سەرەکی پۆستی سەرۆککۆماری داهاتووی عێراق ڕایگەیاند: "بە توندی دەستوەردانی ئاشکرای ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی عێراق ڕەتدەکەینەوە و بە پێشێلکردنی سەروەری و دەستوەردان لە بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ هەڵبژاردنی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی دادەنێین." مالیکی وتیشی: "زمانی دیالۆگ تاکە بژاردەیە نەوەک زمانی هەڕەشە و خۆسەپاندن".


لەلایەکی دیکەوە: عامر فایز، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرای کرد، "چوارچێوەی هەماهەنگی لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا کۆبوونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ ئەنجام دەدات."


زانیاریی زیاتر: ئەم ناڕەزایەتییانە دوای لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دێت کە تێیدا هەڕەشەی بڕینی هاوکارییەکانی بۆ عێراق کردبوو لە ئەگەری گەڕانەوەی نووری مالیکی بۆ سەرۆکایەتیی وەزیران، هەروەها ئەمریکا بەردەوامیی پەیوەندییەکانی واشنتن و بەغدای بەستبووەوە بە جۆری هێزە بەشداربووەکانی ناو حکومەت، بەتایبەت ئەو لایەنانەی پەیوەندییان بە گروپە چەکدارەکانەوە هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: