
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بانکێکی بەشدار لە پرۆژەی "هەژماری من"، بۆ یەکەمجار پلانێکی نەوعی لە بەرژەوەندی مووچەخۆران دادەنێت و وەکو ڕێزێک بۆ ئەو کەسانەی بانکەکەیان هەڵبژاردووە بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان، بەر لە هەموو مووچەخۆرێکی کوردستان بەشێک لە مووچەکانیان وەردەگرن ئەگەر وادەی گەیشتنی پارە لە بەغداوە دواکەوت.
چیرۆکی سەرەکی: بانکی ئاڕ تی بانک، لە دەستپێشخەرییەکی نوێدا، بڕیاری داوە ئەگەر هەر مانگێک مووچە دواکەوت، ئەوا خۆی 30% مووچەی هەر مووچەخۆرێک بدات، هەتا حکومەتی عێراق مووچە دەنێرێت، ئەوکات لە مووچەخۆرانی وەردەگرێتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیادەیەک یان خێرێک بخاتە سەر ئەو بڕە پارەیە وەری دەگرێتەوە.
زانیاری زیاتر: بۆ نموونە وا کۆتایی مانگە و هێشتا حکومەتی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی یەکی نەداوە، بۆ ئەوەی مووچەخۆران کە بەشداریی خزمەتگوزارییەکانی ئەو بانکەیان کردووە تووشی بێ پارەیی و قەرزکردن لە خەڵکی تر نەبن و بەشی خەرجی ڕۆژانە پارەیان پێ بمێنێت، ئەوا ئاڕ تی بانک لە سەرەتای مانگ، واتا ڕۆژی 1ـی 2 بڕی 30% مووچەی هەر مووچەخۆرێک دەخاتە سەر حیسابەکەی و مووچەخۆران دەتوانن بچن پارەکە ڕابکێشن.
ڕوونکردنەوەی زیاتر: ئەگەر فەمانبەرێک یان خانەنشینێک، مووچەکەی یەک ملیۆن دینار بێت، ئاڕ تی بانک بڕی 300 هەزار دینار دەخاتە سەر ئەژمارەکەی، ئینجا دواتر کە بەغدا مووچەکەی نارد، بۆنموونە ڕۆژی 10ـی 2 مووچەی مانگی یەک دەنێرێت، ئەوکات ئار تی بانک 300 هەزارەکەی خۆی دەگێڕێتەوە و 700 هەزارەکەی تر دەداتە مووچەخۆرەکە.
ڕێکارەکان: کاتێک مووچەخۆرێک لە 30% مووچەکەی وەرگرت، پاش ئەوەی کۆی مووچەکەی دێتە سەر ئەژمارەکەی، بانکەکە تەنها 10%ـی پارەکە وەردەگرێتەوە و ئەگەر هەتا 45 ڕۆژ پارەکە گەڕێنرایەوە بۆ بانکەکە، هیچ عمولەیەک وەرناگیرێت، لەدوای ئەو کاتەوە بڕی لە 2.75% عمولەی دەچێتە سەر.
هەروەها مووچەخۆرەکان بۆ سوودمەند بوون لەم خزمەتگوزارییە دەبێت کریدت کارت دەربهێنن بە 75 هەزار دینار و بە کارتی وەرگرتنی مووچە ناتوانن سوودمەند بن لەو خزمەتگوزارییە.
لێدوانی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە ئاڕ تی بانک بە ئاڤای ڕاگەیاند، خەریکی ئامادەکارین و بەنیازین لە دوو مانگی داهاتوودا ئەو دەستپێشخەرییە جێبەجێی بکەین (کە لە پێشەوە ئاماژەی پێکرا).
خزمەتگوزاریی زیاتر: ئاڕ تی بانک چەند خزمەتگوزارییەکی تریشی زیاد کردووە بۆ ئەو مووچەخۆرانەی حیسابیان لای ئەوان هەیە، کە پێی دەوترێت خزمەتگوزاری پاشەکەوت و وەبەرهێنان.
هەر مووچەخۆرێک یان کەسێک حیسابی لە ئاڕ تی بانک هەبێت و پارەکەی لەسەر حیسابەکەی بهێڵێتەوە و ڕاینەکێشێت، لە ماوەی شەش مانگ سەدا 3ی قازانج و لە ماوەی ساڵێک سەدا 7 قازانجی دەچێتە سەر، بۆنموونە مووچەخۆرێک 10 ملیۆن دینار لە ئاڕ تی بانک دادەنێیت، لە ماوەی یەک ساڵدا 700هەزار دیناری دەچێتە سەر.
بەنیازیشن بۆ کارئاسانی زیاتری مووچەخۆران، بەمزووانە ئەپڵیکەیشنێکی نوێ و پێشکەوتوو بە زمانی کوردی و زمانەکانی دیکە بخەنە کار و تیایدا سەرجەم ئۆفەر و تایبەتمەندیی و خزمەتگوزارییەکان بخرێنەڕوو، هەروەها وەڵامی داخوازیی هاوڵاتیان ئاسانتر بکەن.
باکگراوند: بانکی ئاڕ تی (RT Bank) یان "بانکی بازرگانیی هەرێم" (Region Trade Bank)، یەکێکە لە بانکە تایبەتە چالاک و پێشەنگەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق، یەکێکە لە هەشت بانکە بەشدارەکەی پڕۆژەی "هەژماری من" و لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان خاوەنی چەندین خەڵات و ڕێزلێنانە لەبوارەکانی شەفافیەت و بڵاوکردنەوەی داتا داراییەکانی لەلایەن دەستەی کاغەزە داراییەکانی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
کۆبانێ لە ژێر گەمارۆیەکی سەختدایە
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
لە عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی یەک دوا دەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڤایا نامەیەکی نهێنی دەداتە چوارچێوەی هەماهەنگی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- بزنس
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئیکرامییەی خانەنشینانی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی دابەش دەکرێن
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
لە عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی یەک دوا دەکەوێت
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا زیاتر لە 190 ملیار دینار پارەی ساڵی ڕابردووی جووتیارانی خەرج نەکردووە
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی هەڕەشەکانی ترەمپ جارێکی دیکە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزی





