بەهۆی هەڕەشەکانی ترەمپ جارێکی دیکە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزی

شەیری بکە لە:
بەهۆی هەڕەشەکانی ترەمپ جارێکی دیکە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزی

دیناری عێراقی و دۆلاری ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

سەربەیانیی ئەمڕۆ لەگەڵ کرانەوەی بازاڕی دراودا، بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی جارێکی دیکە ڕووی لە دابەزین  کرد.

 

لێدوانی فەرمی: د. جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی ڕایگەیاند: بە بەراورد بە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی، هەزار و 500 دینار لە نرخی دابەزی.

 

-  ئێستا لە بازاڕدا 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 155 هەزار و 500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

هۆکارە زانراوەکان: شەوی سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس شۆشیاڵ ڕایگەیاند، ئەگەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەبەرچاو نەگیرێت و نووری مالیکی حکومەت پێکبهێنێت، ئەوا هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق ڕادەگیرێت، ئەوەش کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دروست کرد.

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پسپۆڕانی بواری دارایی پێیانوایە، تاوەکوو پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار لە 150 هەزار دینار دانابەزێت، ئەگەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکاش لەبەرچاو نەگیرێت، پێشبینی دەکەن بەهای 100 دۆلار بگاتە سەرووی 160 هەزار دینار.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: