
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی کوردستان ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی یەک و میزان موراجەعەی مانگی ڕابردووی بۆ بەغدا نارد. ئاڤا زانیویەتی، تەیف سامی بە بەرپرسێکی باڵای کوردی ڕاگەیاندووە: هەركاتێك لیستی مووچەی بەدەست بگات، لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا بڕیاری خەرجكردنی مووچە دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە لیستی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغدا کرا و بڕیارە سبەی چوارشەممە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی بکرێت.
زانیاریی ئاڤا: بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەمڕۆ قسەم لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق كرد و پێم وت کەی پارە دەنێرێت؟ لە وەڵامدا تەیف سامی وتوی تا ئێستا لیستم بەدەست نەگەیشتووە، هەركاتێك بگات، لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا بڕیاری خەرجكردنی مووچە دەدەین.
-وتیشی: سبەی لیستەكە دەگاتە دەست وەزارەتی دارایی عێراق و لە ماوەی 48 کاتژمێر وردبینی تەواو دەبێت، بەمەش خەرجكردنی مووچە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو ئەگەر هیچ شتێک نەیەتە پێشەوە و بەغدا بیانووی نوێ نەدۆزێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبارەی ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیش لە وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤایان وت: 120 ملیارەکە ئامادەیە و هەر کاتێک داوای بکەن دەینێرین.
- پێشتر وەزارەتی دارایی کوردستان ڕایگەیاندبوو تا ئێستا هیچ بڕیار و ڕێککەوتنێک نییە بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی یەک.
لەلایەکی دیکە: د. شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای وت: بەدواداچوونی زۆرمان بۆ پرسی مووچە کردووە، حکومەتی عێراق و حکومەتی کوردستان لە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن نزیکن بۆ ئەوەی مووچەی مانگی یەک خەرج بکرێت.
باکگراوند: ناردنی لیستی مووچە لەسەر داواکاری وەزارەتی دارایی عێراقە، ڕۆژی دووشەممە بە نووسراوی فەرمی داوایان لە وەزارەتی دارایی کوردستان کرد لیستی مووچەیان بۆ بنێرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
هۆکارەکانی گرانبوونی نرخی زێڕ و زیو ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێکی خێرا لە هەسەدە لەبارەی هێرشکردنە سەر کۆبانێ
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: گفتوگۆیەکی نایابم لەگەڵ سەرۆکی سووریا ئەنجام دا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعاتی ڕۆژی دوایی دەڵێت؛ تەنیا 85 چرکە ماوە بۆ "کۆتایی جیهان"
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
هۆکارەکانی گرانبوونی نرخی زێڕ و زیو ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی یەک ڕەوانەی بەغدا کرا
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشەی زیادکردنی باج لە کۆریای باشوور دەکات
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕیکۆردێکی مێژوویی نوێ تۆمار دەکات
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی یەک و میزان موراجەعەی مانگی 12 ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو بڕیار لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی هەژماری من





