
ئاڤا نیوز
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایدەگەیێنێت، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە سوپای عەرەبی سووریا بە 7 درۆنی بۆمبڕێژکراو و تۆپبارانی چڕ چەندین ناوچەی نیشتەجێبوونیان لە حەسەکە و کۆبانی کردووەتە ئامانج.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە ڕەزوان بیزار، پەیامنێری ئاڤا لەناو کۆبانێ ڕایگەیاند: گرووپە چەکدارەکان هێزێکی زۆریان کۆکردۆتەوە و هەموو جۆرە چەکێکی قورسیان پێیە، لە گوندەکانی چەلەبییە، قاسمییە، زیرک، گرێ شیوخ، بەدرخان، شارۆچکەی شێخ لەر و لە سێ قۆڵەوە هێرشیان دەستپێکردووە.
- گرووپە چەکدارەکان ژمارەیەکی زۆر درۆنی خۆکوژی بەکاردەهێنن، یەپەگە و یەپەژە بەتووندی وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە. ئاسایشی ناوخۆ گەڕاونەتەوە ناو سەنتەری کۆبانێ بەهۆی ئەوەی چەکی قورسیان پێنییە، سەنگەرەکانیان بەتەمای یەپەگە و یەپەژە کردوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاوی کردەوە، گرووپەکانی سەر بە سوپای عەرەبیی سووریا لە هەنگاوێکی مەترسیداردا کە نیشانەی بەردەوامیی گرژییەکانە، بە حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردە سەر گوندی "باقلە" لە باشووری چل ئاغا.
- هەر بە گوێرەی ڕاگەیێنراەوەکەی هەسەدە، ئەم هێرشە هاوکاتە لەگەڵ کۆکردنەوەی هێز و پەلاماردانی گوندەکانی "قاسمە" و "زەرکۆتک" لە ڕۆژئاوای کۆبانێ، جگە لە تۆپبارانکردنی دەوروبەری گوندی "سەفا" لە باشووری چل ئاغا.
- هەسەدە دەشڵێت: ئەم جوڵانە پەرەسەندنی شەڕ لە چەند قۆڵێکی جیاواز نیشان دەدەن و ئاماژە بەوەش دەدات ئەم هێرشانە بە پێشێلکارییەکی ڕوون و ئاشکرای ڕێککەوتنی ئاگربەست و لێکتێگەیشتنەکان دادەندرێن. ئەم کارانە ئاستی ئاڵۆزییەکان بەرز دەکەنەوە و هێزەکانمان ناچار دەکەن مافی خۆیان بۆ بەرگری لە شەڕڤانان و خەڵکی ناوچەکە بەکاربهێنن.
نوێ دەکرێتەوە..
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکارەکانی گرانبوونی نرخی زێڕ و زیو ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: گفتوگۆیەکی نایابم لەگەڵ ئەحمەد شەرع ئەنجام دا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعاتی ڕۆژی دوایی دەڵێت؛ تەنیا 85 چرکە ماوە بۆ "کۆتایی جیهان"
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا شەش مەرج بۆ کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: گفتوگۆیەکی نایابم لەگەڵ ئەحمەد شەرع ئەنجام دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا شەش مەرج بۆ کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق دیاری دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای عەرەبیی سووریا لە سێ لاوە هێرشی بۆ سەر کۆبانێ دەستپێکرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار پێشنیازێکی نوێ دەداتە یەکێتی






