ئەمریکا شەش مەرج بۆ کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق دیاری دەکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

ئەمریکا شەش مەرجی سەرەکی بۆ کابینەی نوێی حکومەتی عێراق ئاشکرا دەکات بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی دەست ئاڤا کەوتووە و یەکێک لە مەرجەکانی ئەمریکا بۆ عێراق ئەوەیە، ئەمریکا لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانی خۆی مامەڵە لەگەڵ کابینەی داهاتوو دەکات. 

 

وێنە گەورەکە: تا ئێستا کابینەی نوێی حکومەتی عێراق پێکنەهاتووە و لایەن سیاسییەکان لەسەر کاندیدکردنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی و تەنانەت سەرۆککۆماریش بەشێوەیەکی فەرمی ڕێکنەکەوتوون، ئەمریکا شەش مەرجی سەرەکی بۆ داهاتوو حکومەتی عێراق دیاری دەکات و داوا دەکات لەسەر بنەمای هاوبەش و بەرژوەندیی هەردوولا کار بکرێت. 


مەرجە سەرەکییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق: 


٠ بەرژەوەندیی نیشتمانی: ئەمریکا لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکان مامەڵە دەکات؛ داوا دەکات سەرکردە عێراقییەکانیش بەرژەوەندیی عێراق بخەنە پێش هەموو ململانێیەکی ناوچەکەیەوە. 


٠ مەرجی هاوکاری: ئەمریکا دەستوەردان لە هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران ناکات، بەڵام هاوکارییەکانی بۆ حکومەتی داهاتوو بەندە بەوەی تا چەند ئەو حکومەتە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی واشنتۆن دەگونجێت.


٠ ڕووبەڕووبوونەوەی میلیشیاکان: ئەمریکا تەنیا لەگەڵ حکومەتێک کار دەکات کە هەژموونی ئێران و تیرۆر کەم بکاتەوە، میلیشیاکان هەڵوەشێنێتەوە و ڕێگە نەدات گرووپە تووندڕەوەکان بچنە ناو دەسەڵاتەوە.


٠ حکومەتێکی گشتگیر: پێویستە حکومەتی نوێ، نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بکات و لە پەیوەندییە ناوچەییەکانی بەردەوام بێت، بۆ ئەوەی وڵات تووشی گۆشەگیری و شەڕی تائیفی نەبێتەوە.


٠ ڕەتکردنەوەی ئەزموونی ڕابردوو: واشنتن بەتووندی دژی گەڕانەوەی شێوازی حکومڕانییەکەی نووری مالیکییە، پێیوایە ئەو سەردەمە بۆ عێراق و ئەمریکاش نەرێنی بووە.


٠ داواکاری لە چوارچێوەی هەماهەنگی: ئەمریکا داوا لە هێزە سیاسییەکان بەتایبەت چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات، سەرکردایەتییەک دیاری بکەن کە بتوانێت سەروەریی عێراق بپارێزێت و هاوبەشییەکی ڕاستەقینە لەگەڵ ئەمریکا دروست بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: