
وێنەی زێڕ و زیو
ئاڤا نیوز
نرخی زێڕ و زیو لە بازاڕەکاندا بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، پسپۆڕانی بواری دارایی و ئابوور هۆکارەکەی بۆ هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ وسەپاندنی باجی گومرگی بەسەر وڵاتاندا دەگەڕێننەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بە بەراورد بە ڕۆژی دووشەممە، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی کوردستان دا یەک مسقاڵ زێڕ 48 هەزار دینار و یەک ئۆنسە زێڕیش 17 دۆلار بەرزبووەتەوە. هاوکات تەنیا لە ماوەی ئەم 27 ڕۆژی سەرەتای ئەمساڵ دا، یەک کیلۆ زیو دوو هەزار و 500 دۆلار لە نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: وریا عەلی، ئەندامی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر دەڵێت: "لە 1ی ئەم مانگەوە تاوەکو ئەمڕۆ سێشەممە، یەک مسقاڵ زێڕ 220 هەزار دینار و یەک ئۆنسە زێڕیش 700 دۆلار لە نرخەکەیان بەرزبووەتەوە."
زانیاریی زیاتر: ئێستا یەک کیلۆ زیو لە بازاڕەکانی کوردستان دا بە حەق دەستەوە بە پێنج هەزار و 200 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، واتە هەزار دۆلار لە نرخی بۆرسەی جیهان بەرزترە، چونکە خواستێکی زۆر لەسەر کڕینی زیو هەیە.
لەلایەکی دیکە: سەبارەت بە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ و زیو لە بازاڕەکانی جیهاندا، د.کامەران قادر، پسپۆڕی بواری دارایی و ئابووری بە ئاڤای وت: "دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا باجی گومرگی لەسەرەتای دەستبەکاربوونیەوە ناساندووە و بەسەر وڵاتانی سەپاندووە، بەنموونە کەنەدا ڕێککەوتنی بازرگانی ئازادی لەگەڵ چین و مەکسیک هەبوو، بەڵام ترەمپ تێکی دا."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ڕاپۆەرتەکان ئێستا کەنەدا لەگەڵ چین و وڵاتانی دیکە ڕێککەوتن دەکەم، دۆناڵد ترەمپیش هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە باجی گومرگی 100٪ بەسەر ئەو کاڵایانەی کەنەدا دەسەپێنێت کە هەناردەی ئەمریکا دەکرێت، ئەمە شەڕی بازرگانییە و مەترسی گەورەی لەسەر ئابووری ئەمریکا و کەنەدا دروست دەکات، بۆیە هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕیشە لە بازاڕەکانی جیهاندا.
ئەمەش بزانە: شارەزایانی ئابووری پێیانوایە، هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ و سەپاندنی باجی گومرگی مەترسی لەسەر نرخی دراوەکان و گەشەی ئابووری وڵاتانیش دروست کردووە، لەبەرامبەردا نرخی زێڕ و زیوی زیاتر بەرزکردووەتەوە. دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەیەکی دیکەی بۆ سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر دەرمان، ئۆتۆمبێل، دار و تەختەی کۆریای باشوور کرد، ئەمەش دۆخەکەی بەتەواوی تێکدا و نرخی زێڕی ئەوەندەی دیکە بەرزکردەوە.
٠ ئەمڕۆ نرخی زێر و زیو لە بازاڕەکاندا بەم جۆرە بووە:
٠ ئۆنسەیەک زێڕ بە پێنج هەزار و 100 دۆلارە
٠ یەک ئۆنسە زیو بە پێنج هەزار و 200 دۆلارە
٠ مسقاڵێک زێڕ عەیار 22 بە یەک ملیۆن و 178 هەزار دینارە
٠ مسقاڵێک زێڕ عەیار 21 بە ملیۆنێک و 125 هەزار دینارە
٠ مسقاڵێک زێڕعەیار 18 بە 965
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: گفتوگۆیەکی نایابم لەگەڵ ئەحمەد شەرع ئەنجام دا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعاتی ڕۆژی دوایی دەڵێت؛ تەنیا 85 چرکە ماوە بۆ "کۆتایی جیهان"
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا شەش مەرج بۆ کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەیف سامی وادەی ناردنی مووچەی مانگی یەک ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی یەک ڕەوانەی بەغدا کرا
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشەی زیادکردنی باج لە کۆریای باشوور دەکات
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕیکۆردێکی مێژوویی نوێ تۆمار دەکات
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی یەک و میزان موراجەعەی مانگی 12 ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو بڕیار لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی هەژماری من






