نرخی زێڕ ڕیکۆردێکی مێژوویی نوێ تۆمار دەکات

شەیری بکە لە:
نرخی زێڕ ڕیکۆردێکی مێژوویی نوێ تۆمار دەکات

نمایشکردنی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەرزترین ئاست لە مێژوودا و تەنها لە ماوەی 24 کاتژمێردا هەر مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بڕی 48 هەزار دینار بەرزبووەوە.

لێدوانی فەرمی: هەندرێن وەرتی، سەرۆکی سەندیکای زێڕەنگەرانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە 5,100 دۆلار و بەمەش نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 گەیشتە یەک ملیۆن و 125 هەزار دینار، لە کاتێکدا دوێنێ نرخەکەی تەنها یەک ملیۆن و 77 هەزار دینار بوو."

لەلایەکی دیکەوە: د. مستەفا مەلاحەسەن، شارەزای ئابووریی ئاڤا هۆکاری ئەم هەڵکشانە مێژووییە بۆ زنجیرەیەک ڕووداوی جیهانیی و ناوخۆیی دەگێڕێتەوە؛ لە لایەک بڕیاری چاوەڕوانکراوی ئەمریکا لە 28ی ئەم مانگە بۆ کەمکردنەوەی سووی بانکیی، و لە لایەکی دیکە ئاڵۆزییە سەربازییەکانی نێوان چین و ئەمریکا و بەردەوامیی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا متمانەی بازاڕیان کەمکردووەتەوە. لەسەر ئاستی ناوخۆش، گواستنەوەی زیندانییانی داعش بۆ عێراق و هۆشدارییەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەگەڵ بنبەستی سیاسیی لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، بوونەتە هۆی دابەزینی بەهای دینار و گرانبوونی کتوپڕی زێڕ و دۆلار لە بازاڕەکانی کوردستاندا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە؛-

زێڕی عەیار 22: 1,178,000 دینار.

زێڕی عەیار 21: 1,125,000 دینار.

زێڕی عەیار 18: 965,000 دینار.

ئۆنسەیەک زێڕ ئاستی 5,100 دۆلاری بڕیوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ