ئەشواق جاف: چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بۆ یەکشەممە دوابخرێت

شەیری بکە لە:
ئەشواق جاف: چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بۆ یەکشەممە دوابخرێت

شواق جاف، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز

ئەشواق جاف، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، یەکێتیی داوای لە پارتی کردووە، دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دوابخرێت تاوەکو هەردوولا دەرفەتی گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتاییان هەبێت.

لێدوانی فەرمی: ئەشواق جاف، لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئێمە وەک پارتی بۆ کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئامادە بووین، بەڵام یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوای لێکردین دەرفەتێک بدرێت و دانیشتنەکە بۆ کاتێکی دیکە دوابخرێت، پێشبینی دەکرێت ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دانیشتنەکە ئەنجام بدرێتەوە.

زانیاریی زیاتر: ئەو پەرلەمانتارەی عێراق گوتیشی، ڕۆژی ڕابردوو چوارچێوەی هەماهەنگیی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان ئەنجامدا و تێیدا هەردوولا هاوڕا بوون کە دواخستنی دانیشتنەکە باشترین بژاردەیە تاوەکو پارتی و یەکێتیی بگەنە لێکتێگەیشتن.

ئەمەش بزانە: ئامانجی سەرەکیی ئەم هەنگاوە دڵنیابوونەوەیە لە تەواوبوونی نیسابی یاسایی (220 پەرلەمانتار) و شکاندنی بەربەستی "سێیەکی پەکخەر"، کە تەنها لەرێگەی ڕێککەوتنی لایەنە کوردییەکانەوە مسۆگەر دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: