
وێنهی رۆژ
بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
ئاڤا نیوز
لە شاری قامیشلۆ دیمەنێکی جیاواز دەبینرێت؛ خەڵکی سڤیل هاوشانی شەڕڤانان چەکیان هەڵگرتووە و لەرێگەی کردنەوەی ئاگر و هەڵپەڕکێوە، ورەی بەرگریی لە ناو شارەکەدا بەرز دەکەنەوە.
زانیاریی زیاتر: لە هەموو کووچە و کۆڵانەکانی قامیشلۆ ئاگری گەورە کراوەتەوە و سەدای گۆرانیی و هەڵپەڕکێی کوردیی دەبیسترێت، کە ئەمە وەک هێمایەکی بەرگریی و خۆڕاگریی دژی هەموو هەڕەشەکانی سوپای عەرەبی سووریا.
ئەمەش بزانە: خەڵکی سڤیل بە هەموو تەمەنە جیاوازەکانەوە هاتوونەتە سەر شەقام و شانبەشانی شەڕڤانانی هەسەدە و یەپەگە، پاسەوانیی دەکەن.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ
56 خولەک لەمەوپێش














