ئەڵمانیا یەک ملیۆن یۆرۆ بۆ گرتنی تاوانبارێک تەرخان دەکات

شەیری بکە لە:
ئەڵمانیا یەک ملیۆن یۆرۆ بۆ گرتنی تاوانبارێک تەرخان دەکات

دیمەنی شەقامێکی بەرلین لە کاتی کووژانەوەی کارەبا. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز


حکومەتی ئەڵمانیا، ئامادەیە بڕی یەک ملیۆن یۆرۆ بات بە هەر کەسێک زانیاری لەسەر شوێن و ناسنامەی ئەو تاوانبارە بدات کە بووە هۆکاری نەمانی کارەبا لە بەرلین. 


لێدوانی فەرمی: ئالێکساندەر دۆبرینت، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: حکومەتی ئەڵمانیا بڕی یەک ملیۆن دۆلاری وەکو پاداشت داناوە بۆ هەر کەسێک کە زانیاری لەسەر ئەو کەسانە بدات کە تاوانەکەیان ئەنجامداوە، لەگەڵ ئەوەشدا وەزیری ناوخۆ بەڵێنی دا بەوەی تۆڵەیان لێدەکەنەوە.


وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا دەڵێت: "حکومەتی وڵاتەکەی بە ڕژدی کار دەکات بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی میلیشیا چەپڕەوە توندڕەوەکان ببێتەوە و هەموو توانای خۆیان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی کۆتایی بەو گروپانە بهێنن."


زانیاریی زیاتر:
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیا، ئەو گرووپە میلیشیا چەپڕەوە، لە ساڵی 2011وە دامەزراوە، حکومەت پێیوایە هەر ئەوان بەرپرسن لە کۆمەڵێک هێرش و تاوانی دیکە لە بەرلینی پایتەخت و دەوروبەری. 


باکگراوند:  لە سەرەتای ساڵی نوێ و لە ناوەڕاستی زستاندا، هێرشکرایە سەر بنکەیەکی کارەبا لە ئەڵمانیا و بەو هۆیەشەوە 45 هەزار ماڵ و دوو هەزار و 200 باڵەخانەی بازرگانی بێ وزە مانەوە، حکومەتی ئەڵمانیاش گومانی لەوە هەیە میلیشیایەکی چەپڕەو ئەو کارەی ئەنجامدابێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: