News Feature Image
وێنه‌ی رۆژ

بەوێنە؛ دەزگای خێرخوازی بارزانی 45 بارهەڵگر هاوکاری دەنێرێتە ڕۆژئاوای کوردستان

ئاڤا نیوز

شەشەمین کاروانی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کە لە 45 بارهەڵگر پێکهاتووە، بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکەوت تاوەکو پێداویستیی بەپەلە بگەیەنێتە دەست ئاوارەکان.

زانیاریی زیاتر: ئەم کاروانە نوێیەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی چەندین جۆر هاوکاریی گرنگ لەخۆدەگرێت کە بریتین لە دەرمان، سووتەمەنیی، خۆراک، ئاو، پێداویستییەکانی زستانە و کەلوپەلی جۆراوجۆری ناوماڵ.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تیمە مەیدانییەکان کار دەکەن تاوەکو ئەم کۆمەکانە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر ئەو کەسانەدا دابەش بکەن کە بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە و لە بارودۆخێکی سەختدا دەژین. بەمەش ژمارەی کۆی گشتیی ئەو بارهەڵگرانەی کە لە سەرەتای قەیرانەکەوە تاوەکو ئێستا گەیێنراونەتە ڕۆژئاوای کوردستان، گەیشتە 195 بارهەڵگر.

وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ

1 کاتژمێر لەمەوپێش
logo Shape