فەرەنسا سۆشیال میدیا لە منداڵان قەدەغە دەکات

شەیری بکە لە:
فەرەنسا سۆشیال میدیا لە منداڵان قەدەغە دەکات

بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

پەرلەمانی فەرەنسا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری دا بەکارهێنانی سۆشیال میدیا بۆ هەرزەکارانی خوار تەمەن 15 ساڵ قەدەغە بکات.

لێدوانی فەرمی: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا ڕایگەیاند: "گرنگیی بە دەروون و تەندروستیی منداڵەکانمان دەدەین و مێشکی منداڵەکانمان بۆ فرۆشتن نییە؛ ئەم هەنگاوە پێویستییەک بوو بۆ پاراستنی نەوەی داهاتوو".

زانیاریی زیاتر: دانیشتنە تایبەتەکەی پەرلەمانی فەرەنسا دوای پێشنیازێکی ماکرۆن هات، کە تێیدا 116 پەرلەمانتار لە کۆی 139 ئەندام، پشتگیریی قەدەغەکردنی پلاتفۆرمەکانی وەک سناپچات، ئینستاگرام و تیکتۆکیان بۆ منداڵانی خوار 15 ساڵ کرد.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە زنجیرەیەک توێژینەوەی زانستیی دەریانخستبوو بەکارهێنانی بێ سنووری سۆشیال میدیا لە تەمەنی هەرزەکارییدا، زیانی قەرەبوو نەکراوە بە گەشەی مێشک و سەقامگیریی دەروونیی منداڵان دەگەیەنێت. یاساکە کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا ناچار دەکات سیستەمی وردی دیاریکردنی تەمەن دابنێن، ئەگەرنا ڕووبەڕووی سزای دارایی یەکجار قورس دەبنەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: