سەرۆکی جەهەپە: تورکیا هاوکاریی مرۆیی بۆ کۆبانی دەنێرێت بەڵام ڕێگری لە گەمارۆدان ناکات

شەیری بکە لە:
سەرۆکی جەهەپە: تورکیا هاوکاریی مرۆیی بۆ کۆبانی دەنێرێت بەڵام ڕێگری لە گەمارۆدان ناکات

کۆبوونەوەی جەهەپە و دەم پارتی. وێنە؛ میدیای تورکی

ئاڤا نیوز


ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی گشتیی جەهەپە ڕەخنە لە سیاسەتی تورکیا بەرامبەر سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان دەگرێت و دەڵێت: دەبوو تورکیا ڕێگەی بە گرووپە سەلەفییەکان نەدابووایە کۆبانێ گەمارۆ بدەن، نەوەک دوای برسێتی و ڕەقبوونەوەی منداڵان لە سەرما و بڕینی ئاو و کارەبا، بە بارهەڵگر هاوکاری بنێرێت.

لێدوانی فەرمی: ئۆزگور ئۆزەل، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا، ڕایگەیاند: "دەبوو هەر لە سەرەتاوە تورکیا ڕێگەی لەوە گرتبووایە گرووپە چەکدارەکان و سەلەفییەکان، هێرش بکەنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، پێویست بوو بە دیالۆگ کێشەکان چارەسەر کرابووان."


ئۆزگور ئۆزەل، گومانی لەوە هەیە ئەو هاوکارییەی تورکیا بۆ کۆبانێ دەینێرێت بگاتە جێی مەبەست و دەڵێت: "بۆ ئەوەی دڵنیا ببینەوە لەوەی هاوکارییەکان بە ڕاستی دەگەنە لێقەوماوان، پێویستە تورکیا بۆ ئەم مەبەستە دەروازەی سنووری 'مورشیدپنار' بکاتەوە، نەوەک لە تورکیاوە هاوکارییەکان بڕۆن بۆ حەلەب و دواتر دیار نییە دەگەنە کۆبانێ یان دەکەونە دەستی لایەنی دیکە."


زانیاریی زیاتر: ئۆزگور ئۆزەل، ڕەخنەی لەو لایەنانە گرت کە تەنیا کاتێک دۆخەکە جێگیرە باسی برایەتی دەکەن، بەڵام کاتێک ئاڵۆزی دروست دەبێت، پەنا دەبەنە بەر گوتاری ڕق و کینە بەرانبەر بە کورد  و دەڵێت: "ئەو جۆرە زمانە ڕەت دەکەینەوە کە دەبێتە هۆی ڕەنجاندنی کورد و دروستبوونی دووبەرەکی و دوژمنایەتی لەنێو خەڵکدا."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: