شاخەوان عەبدوڵڵا: یەکێتی چەند کاتژمێرێک بەر لە پارتی داوای دواخستنی دانیشتنەکەی کردووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
بڕیار بوو لە پەرلەمانی عێراقدا سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرێت، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایییەوە، دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا. سەرۆکی فراکسیۆنی پارتییش دەڵێت: بەر لە پارتی، یەکێتی داواکاریی دواخستنی دانیشتنەکەی پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیاربوو کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەستپێبکات، بەڵام بەهۆی بایکۆتی بەشێک لە فراکسیۆنەکان و بەردەوامیی دانوستانەکانی دەرەوەی هۆڵەکە، نیسابی یاسایی تەواو نەبوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای دواخستنی دانیشتنەکە، د. فەرهاد ئەترووشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: لەسەر داوای پارتی و یەکێتی دانیشتنی ئەمڕۆ دواخرا، چونکە بۆ تەواوبوونی ڕێژەی یاسایی (نیساب)، پێویست بوو 220 پەرلەمانتار لە هۆڵەکەدا ئامادە بن، بەڵام ئەو ژمارەیە ئامادە نەبوو و پێویستمان بە لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتن هەیە.
لێدوانی فەرمی: د. شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای گوت: "یەکێتی دوو کاتژمێر پێش پارتی داوای لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە دانیشتنەکە دوابخات بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی سیاسی بکرێت، دواتر دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ئێمەی ئاگادار کردەوە لەو داواکارییەی یەكێتی، ئینجا ئێمەش داواکاریمان پێشکەش کرد."
٠ سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە دا، کە ماوەی مانگێکە چوارچێوەی هەماهەنگی داوای کاندیدی هاوبەش لە نێوان ئێمە و لایەنە کوردییەکان دەکات، بەڵام د. فوئاد حوسێن کاندیدی ئێمەیە و کاری باشی بۆ کراوە؛ کەسێکی ناسراوە و لەنێو لایەنەکاندا پەسەندە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە عێراقدا بەپێی دەستوور دەبێت لە ماوەی 30 ڕۆژدا دوای یەکەم دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام بدرێت. ئەم پۆستە بەپێی عورفی سیاسی پشکی کوردە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی یەک ڕەوانەی بەغدا کرا
- کولتوور
- 35 خولەک لەمەوپێش
چەکدار گۆرانییەک بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل دەیەوێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی 10 ساڵە لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
قەیرانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە کۆبانی سەریهەڵداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەرەیلان: لەسەر تەرمی ڕۆژئاوا ئاشتی بەدی نایەت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا مەرجی ئاوەدانکردنەوەی غەززە ئاشکرا دەکات






