ئیسرائیل دەیەوێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی 10 ساڵە لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دۆناڵ ترەمپ و بنیامین نەتانانیاگۆ
ئاڤا نیوز
ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لە ساڵی 2028 کۆتایی دێت، ئیسرائیل لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ئامادەکاریی بۆ دانووستاندن دەکات، بەئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ ماوەی 10 ساڵ.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژنامەی 'فاینانشیاڵ تایمز'ی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، ئیسرائیل خۆی بۆ دانووستان لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئامادە دەکات بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی نوێی ئەمنی کە ماوەکەی 10 ساڵە، هاوکات ڕێگە بە ئیسرائیل دەدات پشتیووانی سەربازیی ئەمریکا بۆماوەیەکی زیاتر بەدەستبهێنێت.
لێدوانی فەرمی: گیل پینچاس، پێش ئەوەی لە پۆستی سەرۆکی ڕاوێژکاری دارایی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل، بکشێتەوە وتی: "ئیسرائیل هەوڵدەدات پڕۆژە سەربازیی و بەرگرییە هاوبەشەکان لە پێشینەکانیدا دابنێت پێشبینی دەکات لە هەفتەکانی داهاتوودا لەبارەی ئەم پرسەوە دانوستان ئەنجام بدرێت."
ئەم مشتومڕە لە کاتێکدایە، سەرکردەکانی ئیسرائیل، ئاماژە بەوە دەکەن، ئەمریکا پلانی هەیە بۆ داهاتوو ئەو یارمەتیی داراییانەی کە پێشکەشی دەکات کەمبکاتەوە.
لێدوانی لایەنی بەرامبەر: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند: "دەیەوێت وڵاتەکەی لەداهاتوودا پشتبەستن بە هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا کەمبکاتەوە."
باکگراوند: ساڵی 2016، ئەمریکا و ئیسرائیل، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان بۆ ماوەی 10 ساڵ واژۆکرد، لە مانگی ئەیلوولی 2028 کۆتایی دێت، کە تێیدا 38 ملیار دۆلار یارمەتی سەربازیی دابینکرابوو.
ئەمەش بزانە: تا ئێستا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هیچ لێدوانێکی لەبارەی درێژکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەمنی لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل نەداوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا داوای ئاگربەست لە هەسەدە و دیمەشق دەكەن
- کولتوور
- 31 خولەک لەمەوپێش
لە دهۆک چالاکی درێژترین کەزی بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
گەڕێکی نوێی دانوستان لە نێوان دیمەشق و هەسەدە دەست پێ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەیرانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە کۆبانی سەریهەڵداوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا داوای ئاگربەست لە هەسەدە و دیمەشق دەكەن
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
گەڕێکی نوێی دانوستان لە نێوان دیمەشق و هەسەدە دەست پێ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەیرانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە کۆبانی سەریهەڵداوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبەکەی محەممەد حەلبووسی کاندیدکردنی مالیکی ڕەت دەکاتەوە





