وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا چەند داواکارییەک لە هەسەدە و دیمەشق دەكەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڵای هەسەدە و ئاڵای سووریا
ئاڤا نیوز
هەریەک لە وڵاتانی ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەریتانیا و ئەمریکا داوا لە دیمەشق و هەسەدە دەکەن ڕێککەوتنێک بکەن بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی. هاوکات دەستخۆشی لە ڕۆڵی "کاریگەری هاوبەشەکان، لەوانە عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی سوریا و هەسەدە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی داعش دەکەن."
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەڕەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا و ئەمریکا ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشیان سەبارەت بە دۆخی سووریا بڵاو کردەوە و تیایدا پێشوازیی لە درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان دیمەشق و هەسەدە بۆ 15 ڕۆژ دەکەن و داوا دەکەن ڕێککەوتنێک بۆ ئاگربەستێکی هەمیشەیی بێتە ئاراوە.
- هاوکات جەخت لە چارەسەری سیاسی، پاراستنی مەدەنییەکان، بەرەنگاربوونەوەی داعش و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 18ی کانوونی دووەم دەکەنەوە.
- ڕاگەیێنراوەکە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات پابەندی تەواوی ئاگربەستەکە بن و دان بە خۆیاندا بگرن، هەروەها پێشوازی لە کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی کراوە بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان و جەختکراوەتەوە کە دەبێت خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان بۆ شاری کۆبانێ بگەڕێنەوە.
- دەستخۆشی لە ڕۆڵی کاریگەری هاوبەشەکان کراوە، لەوانە عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی سوریا و هەسەدە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی داعش. هەروەها بڕیاردراوە کۆبوونەوەیەکی خێرای "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش" ئەنجام بدرێت بۆ ڕێگریکردن لە هەر بۆشاییەکی ئەمنی لە دەوروبەری زیندانەکانی داعش.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لایەنە نێودەوڵەتییەکان ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ چاودێریکردن و پشتگیریکردنی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنانەی کە دەبنە هۆی پاراستنی مافی هەموو سوورییەکان و سەقامگیری باکووری خۆرهەڵاتی سووریا لە ڕێگەی میکانیزمی ئاشتیانەوە.
باکگراوند: ڕۆژی شەممەی ڕابردوو دیمەشق و هەسەدە درێژکردنەوەی ئاگربەستیان بۆ ماوەی 15 ڕۆژ بە نێوەندگیریی ئەمریکا و فەڕەنسا ڕاگەیاند، مەبەستی گواستنەوەی زیندانییانی داعش، بەڵام ململانێی کۆنتڕۆڵکردنی ناوچە کوردییەکان لەلایەن چەکدارانی سوپای عەرەبیی سووریا وای کردووە بەرەکانی شەڕ بە گەرمی بمێننەوە و مەترسیی هەیە کارەساتی مرۆیی لە کۆبانی و حەسەکە ڕووبدات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئێران هەناردەکردنی کارەبای بۆ عێراق بە تەواوی ڕاگرت
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک چالاکی درێژترین کەزی بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەڕێکی نوێی دانوستان لە نێوان دیمەشق و هەسەدە دەست پێ دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەیەوێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی 10 ساڵە لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەیرانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە کۆبانی سەریهەڵداوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئێران هەناردەکردنی کارەبای بۆ عێراق بە تەواوی ڕاگرت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەڕێکی نوێی دانوستان لە نێوان دیمەشق و هەسەدە دەست پێ دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەیەوێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی 10 ساڵە لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەیرانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە کۆبانی سەریهەڵداوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبەکەی محەممەد حەلبووسی کاندیدکردنی مالیکی ڕەت دەکاتەوە





