ئاڤا نیوز
چالاکییەکان لە قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ پاڵپشتیی ڕۆژئاوای کوردستان تا دێت زیاتر دەبێت، لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی دهۆک چالاکییەک بۆ هۆنینەوەی "کەزی" بەڕێوەچوو.
چیرۆکی سەرەکی: کەزی بووە بە سیمبوولێکی نوێی بەرخۆدان، کورد لە هەر شوێنێک بێت وە بە هەر جۆرێک بێت پاڵپشتیی خۆی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەردەبڕێت، ئەمەش دوای ئەوەی یەکێک لە چەکدارانی سوپای سووریا کەزی خانمێکی کوردی لە ڕۆژئاوا بڕی و کاردانەوەی زۆر تووندی بەدوای خۆیدا هێنا.
لێدوانی فەرمی: باوەر جەمیل، مامۆستا و خاوەنی بیرۆکەی درێژترین کەزی لە دهۆک، قسەی بۆ ئاڤا کرد و وتی: "من وەکو هونەرمەند پاشان وەکو مامۆستایەک، بە هەر ڕێگایەک بێت هەوڵدەدەین بەشێک بین لەوانەی هاوکاریی و پاڵپشتی کوردانی ڕۆژئاوا دەکەن، ئێمە لە ڕێگەی هونەرەوە دەمانەوێت پەیامەکەمان بگات."
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ، لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی دهۆک، چالاکی درێژترین کەزی بەڕێوەچوو، تیایدا دەیان قوتابی و مامۆستا و ئامادەبووان، بەشدارییان لەو چالاکییە کرد و پەیامی خۆیان دژ بە دەستدرێژی گرووپە چەکدارەکانی سووریا بۆ سەر خانمان و شەڕڤانانی ڕۆژئاوا دەڕبری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئێران هەناردەکردنی کارەبای بۆ عێراق بە تەواوی ڕاگرت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا چەند داواکارییەک لە هەسەدە و دیمەشق دەكەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەڕێکی نوێی دانوستان لە نێوان دیمەشق و هەسەدە دەست پێ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەکدار گۆرانییەک بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە
- کولتوور
- 25 کانوونی دووەم
فەرهاد پیرباڵ داوا دەکات کورد لە بەرخۆدان سارد نەبێتەوە
- کولتوور
- 25 کانوونی دووەم
چیا محەممەد "پێشمەرگە بم یان شەڕڤان"ی بڵاوکردەوە





